حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 14:58 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیووزیلاند ده‌كات

FRI, 15 MAR 2019 16:21 | KRG Cabinet

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ نیووزیلاند كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیووزیلاند ده‌كات و له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه‌. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ به‌سامه‌ به‌ سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌ن و له‌ هیچ شوێنێك دیكه‌ كاره‌ساتى ئاوا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان