حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 18:49 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ پیرۆز ده‌كات

SUN, 31 MAR 2019 22:02 | KRG Cabinet

جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاشووریی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ له‌ خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی له‌ كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژن و ساڵێكى خۆش و به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازین.

هیوادارین له‌ ساڵى تازه‌دا هه‌موو ئه‌و خانه‌وادانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕ و نائارامییه‌كانه‌وه‌ ناچار بوون ماڵ و حاڵ و زێدى خۆیان جێبهێڵن، سه‌رفرازانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌ ئاوه‌دان و پارێزراوه‌كانیان و جه‌ژنه‌كانی داهاتوو له‌ سایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانیدا بكه‌نه‌وه‌.

له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ كارده‌كات بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى له‌نێوان  هه‌موو پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستاندا. دووباره‌ جه‌ژنێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی ده‌خوازین، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2019



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان