ئهمڕۆ سێشهممه 2/4/2019 بهڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان له مهراسیمێكدا لە قهزای دوكان سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕی پۆستی قایمقامی قەزاكەی كرد و له وتهیهكیشدا لەسەر گرنگیی دەڤەرەكە لەڕووەكانی گەشتیاری و كشتوكاڵییەوە هەڵوهستەی كرد و مژدەی هەندێ پرۆژەی نوێی ڕاگەیاند.
لە مەراسیمهكهدا بهڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە قایمقامی پێشوی دوكان شاهۆ عوسمان كرد و سیروان سەرحەدی وەك قایمقامی نوێی دوكان ناساند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لەمیانەی وتەیەكهیدا بهڕێز قوباد تاڵەبانی بەگرنگییەوە باسی بوارەكانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵی كرد لە دوكان و بە دوو كەرتی گرنگ و بنەڕەتی لە ڕەخساندنی هەلی كار و بوژاندنەوەی ئابووریی كوردستان لەقۆناغی داهاتوودا لەقەڵەمدا.
هەروەها باسی لەوەش كرد كه حكوومەت نەك هەر بۆ دوكان، بەڵكو بۆ سەرجەم دەڤەرەكە پرۆژە و بەرنامەی تایبەتی هەیە وەك چاککردنی رێگاکانی دەوروبەری دوکان و دووسایدکردن و ڕوناککردنی شەقامی سەرەکیی ناحیەی خەلەکان.
لە بەشێكی دیكهی وتەكەیدا بهڕێزیان جەختی لەوە كردەوە ئەوەی لەتوانادا بێت درێغی ناكەن بۆ ناوچەكە لەپێناو ئەوەی دوكان و دەریاچەكەی ببنە ڕووگەیەكی سەرەكیی گەشتیاریی لەسەر ئاستی هەموو عێراق و گوتی "ئەمەش بەشێكە لەو ئەركە بنەڕەتیانەی كە دەكەونە سەرشانی حكوومەتی داهاتووی هەرێم چونكە خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەتی زیاترن".
بهڕێز قوباد تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەشی بەدانیشتوانی دەڤەرەكە دا ئەگەر لەئەركدا مایەوە بەردەوام دهبێت لەبەدواداچوون لەگەڵیان.