به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/4/2019 به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێزیان باسی له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له دوا قۆناغدان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست كابینه‌ی نوێ به زووترین كات پێكبهێنرێت، جه‌ختیشی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.
هه‌ردوولا باسیان له پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران كرد و جه‌ختیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان كرده‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله باسی له سه‌ردانی شاندێكی بزنسمانانی قه‌ته‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان كرد و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه كرد و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی دووپات کرده‌وه.