حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 11:56 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی باڵای حیزبی شیوعی چین کۆبووەوە

WED, 17 APR 2019 13:50 | KRG Cabinet

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدێکی باڵای حیزبی شیوعی چین بە سەرۆکایەتی "لی جۆن" جێگری وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو حیزبە کۆبوویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ چوارشەمە ١٧ی نیسانی 2019 لە هەولێر بەرێوەچوو، باڵیۆزی کۆماری چین لە عێراق و کۆنسولی چین لە هەرێم بەشداربوون، بەهێزكردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری چین و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە كه‌ لە ئێستادا هەرێمی کوردستان پێویستی بە بونیادنانی ژێرخانی ئابوریی بەهێز هەیە، بۆیە گرنگە چین لەم قۆناغەدا یارمەتیدەر بێت بە تایبەت كه‌ ئەزمونێکی گەورەی لەمبارەیەوە هەیە.

به‌ڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، باسی لەوەش کرد كه‌ حکوومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک کارئاسانی دەکات وەبەرهێنەرانی چین لە کوردستاندا وەبەرهێنان بکەن، بە تایبەتیش لە بوارەکانی ڕیگاوبان و هێڵی شەمەندەفەر و گواستنەوە، هه‌روه‌ها سوپاسی کۆنسوڵی چینی لە هەرێمی کوردستان کرد کە هەنگاوی گەورەی بۆ بە‌هێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و چین ناوه‌.

هه‌ر لە دیدارەکەدا به‌ڕێز جۆن ئاماژەی به‌ پەیوەندیی مێژوویی نێوان چین و گەلی کورد كرد کە سەرۆك جەلال تاڵەبانی رۆڵی گەورەی لە دروستکردنیدا هەبوو، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ یارمەتیدانی هەرێم و گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان