حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 01:14 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەربارەی لێدوانی پەرلەمانتاری بەغداد ڕێبوار كەریم لەگەڵ دەنگی ئەمریكا

FRI, 19 APR 2019 22:49 | KRG Cabinet

ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێكەوتنێكدا لەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكا پەرلەمانتاری عیراق د.ڕێبوار كەریم ڕایگەیاندبوو: حكومەتی هەرێم پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەبەغداوە هاتووە بۆ شتی تر خەرج كردووە و بەپێی زانیارییەكانمان داویانە بە پارەی وەبەرهێنەران، وەك وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمانەوێت ئەم چەند خاڵە بخەینە بەرچاوی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هاوڵاتیانی كوردستان كە ئەو پارەیە لەچیدا خەرج كراوە.

١- حكومەتی ھەرێم مانگانە لە ٥ مانگەوە موچەی دابەش كردوە و ئەم مانگە ئە و رۆژە كەوتە ھەینییەوە و دو رۆژ دواكەوت .

٢- حكومەتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش مو چەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت

٣-لە مانگی ٣ دا بری ٤٥٣ ملیار دینار ھات كە موچەی مانگی ١٢/٢٠١٨ ی پێ دراو بێ پاشە كەوت كە مو چە بێ پاشەكەوت پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە مانگانە و بری ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوكاری مانگی ١+ ٢  ھاتوە كە بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەرمالە و فەرقی مو چەی موچەخۆران بەكار ھاتوەو بە ھیچ شێوەیەك بۆ ھیچ بابەتێكی تر بە كار نە ھاتوەو تەواوی ئەو قسە و ھەوالە ناراستانە رەت دەكەینەوەو ھیچ بنە مایەكی نییە.


مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ موچەی فەرمانبەران و خانە نشینان دابەش دەكات و ئەم مانگەش ٢٣/٤ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مو چەی ئەم مانگەیە

لەگەڵ ڕێزدا.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان