له په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت پیرۆز ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت له ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و سه‌رتاسه‌رى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه كار ده‌كات بۆ جێگیربوون و قووڵكردنه‌وه‌ى زیاترى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستاندا، ئه‌و كولتووره‌ى كه مایه‌ى شانازیى هه‌موو گه‌لى كوردستان و جێى ڕێزى جیهان و مرۆڤایه‌تیشه، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ یه‌كسانى و دابینكردن و پاراستنى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان.
دووباره جه‌ژنى قیامه له خوشك و برایانى مه‌سیحى به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له دۆخێكى باشتر و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى زیاترى دوور له شه‌ڕ و توندوتیژى و تیرۆر و له كوردستانێكى خۆشگوزه‌رانتر و ئاوه‌دانتردا بكه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
21/4/2019