حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 26 MAY 2019 14:49 Erbil, GMT +3

نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی كۆماری میسری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌

TUE, 30 APR 2019 15:16 | KRG Cabinet

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌ركاربوونی له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حارس كونسولی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری دووپات كرده‌وه‌ و هیوای خواست له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواری بازرگانی، ئابووری و گه‌شتیاریدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكرێن و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی قۆناغی شه‌ڕی دژی داعش و قۆناغی دوای نه‌مانی، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، باشتربوونی دۆخی ئابووری و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حارس خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی له‌ كار و چالاكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، گه‌شتیاری و زانیستیدا، نیشان دا.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان