سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/5/2018 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان و كونسول و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و ژماره‌یه‌كى زۆرى پرۆفیسۆر و دكتۆر و پزیشك و شاره‌زا و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، له هه‌ولێر كۆنگره و پیشانگای ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ده‌رمانسازى و پزیشكى و پزیشكیى ددان (فارمیدێنت) له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
دواى كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پیشانگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه، له وته‌یه‌كدا به‌ڕێزیان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد به‌تایبه‌تی به‌ڕێزان د. علا‌ء ا‌لدین العلوان وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق، د. قصی السهیل وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق، د. مصطفى الهیتی سه‌رۆكى سه‌ندووقى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى تیرۆر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی ژماره‌یه‌كى زۆرى پرۆفیسۆر، دكتۆر، پزیشك، شاره‌زا و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكیی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و چه‌ندین وڵاتانی جیهان له چالاكییه‌كه‌دا ده‌ربڕی.
به‌رێزیان سوپاس و ده‌ستخۆشى له كۆمپانیاى (ئێرا ئاربۆ) كرد بۆ ڕێكخستنى ئه‌م چالاكییه و هیوای خواست چالاكییه‌كه ببێته دیدارێكى ساڵانه‌ى به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان و ڕاسپارده و ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ بره‌ودان به كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكى و سه‌رخستنى پلان و ستراتیژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له دابینكردنى باشترین سیستمى ته‌ندروستى و پزیشكى بۆ هاووڵاتیان.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به دۆخى سه‌ختى ساڵانى ڕابردووى هه‌رێمى كوردستان كرد كه كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و بووه‌ته هۆی دواخستنی پلان و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تى له هه‌موو كه‌رته‌كاندا، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه بنیاتنانى سیسته‌مێكى ته‌ندروستیى پێشكه‌وتوو كارێكى له‌پێشینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه، به‌ڵام بنیاتنانی له‌سه‌ر بنه‌ماى كولتوورى پێشتر كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێرهوكراوه، كارێكى ئاسان نییه و ته‌حه‌دییه‌كى گه‌وره‌یه.
به‌ڕێزیان جه‌ختی كرده‌وه كه به‌پێى توانا هه‌وڵیان بۆ بره‌ودان به كه‌رتى ته‌ندروستى داوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونى ئیراده‌یه‌كى به‌هێز بۆ په‌ره‌پێدان له‌و كه‌رته‌دا، خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستیى كه‌رتى گشتى بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتییان پێشكه‌ش كراوه، ڕێژه‌ى داموده‌زگا ته‌ندروستى و پزیشكییه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه، خوێندنى زانكۆیى و پسپۆڕیى جۆراوجۆرى پزیشكى په‌ره‌ى سه‌ندووه، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستى و پزیشكییه‌كان و به‌تایبه‌تى خزمه‌تگوزاریى چاره‌سه‌رى سهرهتاییى ته‌ندروستى له ئاستێكى باش‌دا بووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئاماره‌كان كرد كه نیشانه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستین له هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ى نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان له (26) نه‌خۆشخانه‌وه گه‌یشتۆته (76) نه‌خۆشخانه، بنكه‌كانى ته‌ندروستى له (178)ـه‌وه بۆ (967) بنكه، قه‌ره‌وێله بۆ مانه‌وه‌ى نه‌خۆش له (3731)ـه‌وه بۆ (7805) قه‌ره‌وێله، هۆڵه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى له (45)ـه‌وه بۆ (252) هۆڵ، ژماره‌ى پزیشكان له (826)ـه‌وه بۆ (6814) پزیشك، ده‌رمانخان له (48)ـه‌وه بۆ (1236) ده‌رمانخانه به‌زر بووه‌ته‌وه و له كه‌رتى تایبه‌تیشدا (47) نه‌خۆشخانه له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك هه‌ن و ته‌نیا ساڵی 2018 (1760) نه‌شته‌رگه‌ریى دڵى كراوه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه و ژماریه‌كى زۆرى سه‌نته‌رى پسپۆڕیى بڕوانامه‌ى بۆردى عه‌ره‌بى و عێراقى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن و بۆردى هه‌رێمى كوردستانیش سه‌نته‌رى زۆربه‌ى زۆرى پسپۆڕییه‌كانى هه‌یه، بۆیه هاووڵاتیان له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر ڕوو له كلینیك و نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌م پێشكه‌وتنه له ئاستی خواستی حكوومه‌تدا نییه و چاویان له ئاستێكى باشتره و جه‌ختی له پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سیستمى ته‌ندروستی بە شێوەیەکی ھاوچەرخانە له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرده‌وه هه‌ر له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكان و كارى كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانه‌وه، تا ده‌گاته بازرگانى و هێنان و كۆنترڵكردنى ده‌رمان، به‌ڕێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه و كلینیك و كۆمه‌ڵگه و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و باشتركردنى په‌یوه‌ندیى نێوان دكتۆر و نه‌خۆش، پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان به جۆرێك هاووڵاتى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بێت و باشترین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كه‌رتى ته‌ندروستى پێویستى به ته‌رخانكردنى بودجه‌ى زیاتره، سیستمى ته‌ندروستى كه تا ئێستا چاره‌سه‌ركردنه بكرێته خۆپاراستن، ڕێژه‌ى پسپۆڕى له پلاندانانى ته‌ندروستى، خزمه‌تگوزاریى په‌رستیارى، ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریى ته‌ندروستى باشتر بكرێت و هه‌موو نه‌خۆشێك دۆسیه‌ى ئه‌له‌كترۆنى بۆ بكرێته‌وه، گرنگییه‌كى تایبه‌ت به كوالێتیى خۆراك بدرێت و ئاسایشى خۆراك كه به‌شێكى گرنگى ئاسایشى نهتهوهیییه بپارێزرێت، هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو كه‌رتى ته‌ندروستیى گشتى و تایبه‌ت و كواڵیتیى ده‌رمان به‌رزتر بكرێته‌وه، سیستمى پزیشكیى خێزان و سیستمێكى بیمه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق گونجاو بێت په‌یڕه‌و بكرێت و خزمه‌تگوزاریى فریاكه‌وتنى خێرا كاراتر بكرێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی كرده‌وه لەڕووی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و تەشەنەکردنیان و به پێویستی زانی ئه‌م هۆشیارییه بەشێکی سەرەکی بێت لە كولتوور و فەرھەنگی کۆمەڵگا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی میدیا و پلانی داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی به گرنگ زانی و دووپاتی كرده‌وه كه لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە ئەو ھۆشیارییە لە ھزری تاکەکانی کۆمەڵگادا بچێنرێت و گرنگى به وه‌رزش بدرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگیی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت كرد لە پێشخستنی سیستمی تەندروستی و پێشكه‌شكردنى خزمەتگوزارییەکاندا كرد.
به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینى خۆی و حكوومه‌تى هه‌رێمى بۆ هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى دووپات كرده‌وه كه له كاتى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى داراییدا نه‌یانهێشت نه‌خۆش و برینداران بێ خزمه‌ت بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و تیمى وه‌زاره‌ت و هه‌موو داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان كرد كه ئه‌وه‌ى له ده‌ستیان هات خزمه‌تیان كرد و وێڕاى هاووڵاتیانى هه‌رێم، خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و چاودێریى پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كان كرد.
له كۆتاییی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان به‌بۆنه‌ی یه‌كى ئایار ڕۆژى جیهانیى كرێكارانه‌وه، پیرۆزبایى له كرێكارانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و هیواى جه‌ژن و پشـوویهكى خۆشی بۆ خواستن و سڵاوی بۆ كرێكاران نارد و ڕۆڵى ئه‌وانی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه كار بۆ بۆ فهراههمكردنى مـاف و ژیانێكى شایسته بۆ كرێكاران ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وته‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش..
له سه‌ره‌تای وته‌كه‌مدا به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى هه‌مووتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه و بۆ پێشانگاى ده‌رمان و ئامێر و پێداویستیى پزیشكى له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر. ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تى به‌ڕێز د. علا‌ء ا‌لدین العلوان وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق، به‌ڕێز د. قصی السهیل وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عێراق و به‌ڕێز د. مصطفى الهیتی سه‌رۆكى سه‌ندووقى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى تیرۆر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بكه‌م كه ته‌شریفیان هێناوه، هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن.
خۆشحاڵم كه ژماره‌یه‌كى زۆرى پرۆفیسۆر و دكتۆر و پزیشك و شاره‌زا و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و له چه‌ندین وڵاتى جیاوه لێره له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ به‌شداریكردن له گردبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگدا ده‌رباره‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكى كه مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى بایه‌خى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه.
سوپاس و ده‌ستخۆشى له كۆمپانیاى (ئێرا ئاربۆ) بۆ ڕێكخستنى ئه‌م چالاكییه و بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پیشانگایه و بانگهێشتكردنى ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ى میوانان له ده‌ره‌وه.
هیوادارم ئه‌م چالاكییه ئیتر ببێته دیدارێكى ساڵانه‌ى به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهانیش، هه‌روه‌ها ڕاسپارده و ئه‌نجامى باشى لێ بكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ بره‌ودان به كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكى و سه‌رخستنى پلان و ستراتیژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له دابینكردنى باشترین سیستم و خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و پزیشكى بۆ هاووڵاتیان.
به‌ڕێزان،
دۆخى سه‌ختى ساڵانى ڕابردووى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014ـه‌وه كه به بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد، تا شه‌ڕى داعش و هاتنى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، وه‌ك هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه، كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌بووه و زۆربه‌ى پلان و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تى له هه‌موو كه‌رته‌كاندا په‌كخست، یان دوا خست.
بنیاتنانى سیسته‌مێكى ته‌ندروستیى پێشكه‌وتوو، ستراتیژ و كارێكى له‌پێشینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه وه‌ك به‌رنامه. حكوومه‌ت هه‌ر زوو دركى به‌وه كردووه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به سیسته‌مێكى ته‌ندروستیی هاوچه‌رخ هه‌یه، به‌ڵام بنیاتنانى سیستمێكى ئاوها له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و كولتووره باوه‌ى پێشتر هه‌بووه و به ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی پێشتر له هه‌موو عێراق كراوه و ڕوون نه‌بووه سیستمه‌كه به چ شێوه‌یه‌كه، كارێكی ئاسان نییه كه بتوانین ئه‌مانه هه‌موویان بگۆڕین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌حه‌دییه‌كى گه‌وره‌یه و كار و ماندووبوونێكی زۆرى ده‌وێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێى تواناى به‌رده‌ست، حكوومه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه بۆ بره‌ودان به كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكى. له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئیراده‌یه‌كى به‌هێزى حكوومه‌ت بۆ په‌ره‌پێدان و چاكسازى له كه‌رتى ته‌ندروستى، خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستیى كه‌رتى گشتى بێ به‌رامبه‌ر و بێ جیاوازى بۆ هه‌موو هاووڵاتییان پێشكه‌ش كراوه. كوتانى منداڵان به ڕێكوپێكى ئه‌نجام دراوه، ڕێژه‌ى داموده‌زگا ته‌ندروستى و پزیشكییه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه، خوێندنى زانكۆیى و پسپۆڕیى جۆراوجۆرى پزیشكى په‌ره‌ى سه‌ندووه، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستى و پزیشكییه‌كان و به‌تایبه‌تى خزمه‌تگوزاریى چاره‌سه‌رى سهرهتاییى ته‌ندروستى له ئاستێكى باش‌دا بووه.
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر به خێرایى سه‌یرێكى ئاماره‌كان بكه‌ین ده‌بینین وێڕاى هه‌موو كێشه و سه‌ختییه‌كانیش، بوارى ته‌ندروستى و پزیشكى چ له ڕێگه‌ى حكوومه‌ت، یان له ڕێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه، خێراش نه‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وامییه‌ك هه‌بووه له‌م كه‌رته‌دا.
بۆ نموونه ڕێژه‌ى نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان له (26)ـه‌وه بۆ (76) نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانى ته‌ندروستى له (178)ـه‌وه بۆ (967) به‌رز بۆته‌وه. ڕێژه‌ى قه‌ره‌وێله بۆ مانه‌وه‌ى نه‌خۆش له (3731)ـه‌وه بۆ (7805) به‌رز بۆته‌وه، هۆڵه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى له (45)ـه‌وه بۆ (252) هۆڵ زیادى كردووه. ژماره‌ى پزیشكان له (826)ـه‌وه بۆ (6814) و ده‌رمانخانه‌كانیش له (48)ـه‌وه بۆ (1236) ده‌رمانخانه چۆته سه‌ره‌وه. له كه‌رتى تایبه‌تیشدا (47) نه‌خۆشخانه له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك هه‌ن كه چاره‌سه‌رى زۆرترین نه‌خۆشییه‌كان و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و نه‌شته‌رگه‌ریى زۆر ورد و هه‌ستیارى پیشكهوتووش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ نموونه ساڵى ڕابردووى 2018 (1760) نه‌شته‌رگه‌ریى دڵى كراوه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراون.
ژماریه‌كى زۆرى سه‌نته‌رى پسپۆڕیى بڕوانامه‌ى بۆردى عه‌ره‌بى و عێراقى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، له‌وانه: بۆردى عه‌ره‌بى (26) سه‌نته‌ر و (24) سه‌نته‌رى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى، بۆردى عێراقى (32) سه‌نته‌ر، بۆردى هه‌رێمى كوردستانیش سه‌نته‌رى زۆربه‌ى زۆرى پسپۆڕییه‌كانى هه‌یه.
زیادبوونى ڕێژه‌ى نه‌خۆشخانه حكوومى و تایبه‌ته‌كان، فراوانبوونى تایبه‌تمه‌ندى و پسپۆڕیى جۆراوجۆرى پزیشكى، كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ى پزیشكى و كلینیكى هاوچه‌رخ، به‌كارهێنانى نوێترین ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاى پزیشكى و چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، كۆنترۆلى ده‌رمان و باشتركردنى هه‌ڵگرتن و پاراستن و گواستنه‌وه‌ى، فراوانبوون و ههمهجۆربوونى خوێندنى پزیشكى و پسپۆڕییه‌كان، ئه‌مانه هه‌موویان نیشانه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامى بوارى ته‌ندروستین له هه‌رێمى كوردستان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى، بێن بۆ ماڵی خۆیان و بێت بۆ كوردستان.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌وه‌ى هه‌یه له ئاستى خواستى ئێمه‌دایه؟ بێگومان نه‌خێر. ئێمه چاومان له ئاستێكى باشتر و له خزمه‌تگوزاریى چاكتر و له كوالێتیى به‌رزترى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و پزیشكییه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌ت ستراتیژ و پلانى كورت و درێژخایه‌نى هه‌یه. ته‌واوى سیستمى ته‌ندروستى پێویستى به پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه و باشتركردن و پێشخستن هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراقدا بە شێوەیەکی ھاوچەرخانە کە زامنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر و پێشکەوتووتر بێت بۆ ھاووڵاتیانی هه‌موو عێراق.
ئه‌مه هه‌ر له چاككردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكان و كارى كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانى ئه‌و بواره‌وه ده‌بێت، تا ده‌گاته بازرگانى و هێنان و كۆنترڵكردنى ده‌رمان، به‌ڕێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه و كلینیك و كۆمه‌ڵگه و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و باشتركردنى په‌یوه‌ندیى نێوان دكتۆر و نه‌خۆش، پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان به جۆرێك هاووڵاتى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بێت و به نرخى گونجاو به‌پێى ههلومهجى ژیان و ئاستى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، باشترین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
كه‌رتى ته‌ندروستى پێویستى به ته‌رخانكردنى بودجه‌ى زیاتره له هه‌موو عێراق، سیستمى ته‌ندروستى كه تا ئێستا چاره‌سه‌ركردنه، ده‌بێ بكرێته خۆپاراستن. ڕێژه‌ى پسپۆڕى له پلاندانانى ته‌ندروستى، خزمه‌تگوزاریى په‌رستیارى و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریى ته‌ندروستى ده‌بێ باشتر بكرێت و هه‌موو نه‌خۆشێك دۆسیه‌ى ئه‌له‌كترۆنى بۆ بكرێته‌وه. گرنگییه‌كى تایبه‌ت به كوالیتیى خۆراك بدرێت و ئاسایشى خۆراك كه به‌شێكى گرنگى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمانه بپارێزرێت. هه‌ردوو كه‌رتى ته‌ندروستیى گشتى و تایبه‌ت پێویستیان به هه‌ماهه‌نگیى زیاتره، كواڵیتیى ده‌رمان ده‌بێ به‌رزتر بكرێته‌وه و سیستمى پزیشكیى خێزان و سیستمێكى بیمه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق گونجاو بێت په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌روه‌ها به‌هاناوه‌چوون و خزمه‌تگوزاریى فریاكه‌وتنى خێرا كاراتر بكرێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
تەندروستی بەشێکی سەرەکی و گرنگە لە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمان. ده‌بێ بایەخێکی سەرەکی بە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاریی تەندروستی بدرێت چ لەڕووی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و تەشەنەکردنیان، چ لەڕووی بەکارھێنانی دەرمان و چارەسەرهوه بە شێوەی دروست.
ھۆشیاریی تەندروستی دەبێ بەشێکی سەرەکی بێت لە كولتوور و فەرھەنگی کۆمەڵگا. میدیا ده‌توانێت ڕۆڵێكى گرنگ له بڵاوكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیاریى ته‌ندروستیدا بگێڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ داموده‌زگاكانى ته‌ندروستى پلانیان هه‌بێت و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و ئاگایى و هۆشیاریى ته‌ندروستى بكه‌ن.
پێویسته لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە ڕەگی ئەو ھۆشیارییە لە ھزری تاکەکانی کۆمەڵگادا بچێنین و قۆناغ لە دوای قۆناغ پەروەردەی زیاتر و دروستتر بکرێن. ده‌بێ گرنگى به وه‌رزش بدرێت و ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان ببنه به‌شێك له ڕۆتین و ژیانى ڕۆژانه‌ی هه‌ر تاكێكی ئێمه. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری، تا هه‌ر كه‌سێك له ئێمه خۆی به به‌رپرس بزانێت به‌رامبه‌ر ژیان و ته‌ندروستیی خۆی، به‌شێكی گرنگی كار و پیشه‌ی ئێوه‌یه.
به‌ڕێزان..
وه‌ك بواره‌كانى دیكه، کەرتی تایبەت دەتوانێ ڕۆڵی گرنگی ھەبێت لە چاککردن و پێشخستنی سیستمی تەندروستی و پێشكه‌شكردنى خزمەتگوزارییەکاندا. ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بواره‌دا بەڵگەی زیندووی ئەم ڕاستییەن. ده‌بێ زیاتر پەرە بە توانا و ئاستی زانستی و پسپۆڕیى پزیشکى بدرێت، ئه‌مه‌ش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتان، ئەنجامدانی به‌رده‌وامى توێژینەوەی زانستی، بەشداریکردن لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی، تا دەگاتە کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ تیمی تەندروستیی بیانی و گواستنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکان بۆ کوردستان و عێراق.
ئەگەر سیستمێکی پێشکەوتووی تەندروستی پهیڕەو بکەین و ئامانجمان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر و کاریگەرتر بێت بۆ هاووڵاتیان، دەتوانین بەوپەڕی دڵنیاییەوە بڵێین پیشەی ئێوە پیشەسازیی دروستکردنی ژیانە بە ھەموو ماناکانیەوە.
له كۆتاییدا هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م كۆنگره و پێشانگایه ده‌خوازم، هیوادارم ساڵى داهاتووش به هه‌مان گوڕوتینى ئێستاوه لێره بتانبینینه‌وه. چاومان له‌وه‌یه ده‌ره‌نجامى كۆنگره‌كه‌تان سه‌رنج و تێبینى و ڕاسپارده‌ى به‌سوودى لێ بكه‌وێته‌وه كه بۆ ڕێكخستنه‌وه و به‌ره‌وپێشردنى سیسمى ته‌ندروستى و بره‌ودان به خوێندن و ئه‌زموونى پزیشكى، یارمه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بدات.
هه‌ر لێره‌وه ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینى خۆم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى دووپات بكه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ى ڕۆژانى سه‌ختى ڕابردوو، له كاتى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى داراییدا ده‌ستیان له خزمه‌ت هه‌ڵنه‌گرت و نه‌یانهێشت نه‌خۆش و برینداران بێ خزمه‌ت بمێننه‌وه. ستایش و سوپاسیان ده‌كه‌ین كه به‌رگه‌ى زۆر سه‌ختییان گرت، به‌ڵام ده‌رگاى نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانى ته‌ندروستییان دانه‌خست و له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بوون.
سوپاس و ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز د. ڕێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و تیمى وه‌زاره‌ت و هه‌موو داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه ساڵانى سه‌ختى ڕابردوو ئه‌وه‌ى له ده‌ستیان هات خزمه‌تیان كرد و وێڕاى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و چاودێریى پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ریش له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوایین شت، ئه‌مڕۆ یه‌كى ئایار له ڕۆژى جیهانیى كرێكاراندا، پیرۆزبایى له كرێكارانى هه‌رێمى كوردستان، عێراق ده‌كه‌م. هیواى جه‌ژن و پشـوویهكى خۆشـیان بـۆ ده‌خـوازم. سڵاو له كرێكاران و له ماندوونه‌بوون له ده‌ست و بازوویان. ڕۆڵى ئه‌وان له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى عێراق و كوردستاندا مایه‌ى ڕێز و پێزانینه. دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه كار ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ فهراههمكردنى مـافهكان و ژیانێكى شایسته بۆ كرێكاران.
دووباره به‌خێرهاتنى هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ئه‌م ڕێوه‌ڕه‌سمه ده‌خوازم.
زۆر سوپاس.