حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 21:15 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكوومەتی هەرێم بودجەی خێرا بۆ چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان تەرخان دەكات

WED, 8 MAY 2019 15:38 | KRG Cabinet

بە سەرپەرشتیی به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دووەم كۆبونەوەی تایبەت بە چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ئایاری 2019 به‌ڕێوه‌ چوو و هەریەك لە وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەگەڵ هەر چوار پارێزگاری هەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەشدار بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  بڕیار لەسەر كۆمەڵێك هەنگاو درا لەپێناو چاككردنەوەی هەموو ڕێگاوبانە زیان به‌ركه‌وتووه‌كانی كوردستان و ڕێكخستنەوەی باشتری هاتووچۆی بارهەڵگرەكان، له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕیار درا بودجەی زیاتری خێرا و پێویست بۆ هەموو ڕێگاوبانەكانی كوردستان تەرخان بكرێت بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی لافاو و باران بارینی ئەمساڵەوە زیانی گەورەیان به‌ركه‌وتووه‌.

كۆبوونەوە بڕیاری دا هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەیەكی دیكه‌ی تایبەت بە شەقامی 100 مه‌تری سلێمانی بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە سازبكرێت.

سەبارەت بە ڕێكخستنی هاتوچۆش، بڕیار درا وەزارەتی ناوخۆ لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە چاودێری زیاتری جوڵەی بارهەڵگرەكان بكات بەتایبەت بارهەڵگرە بیانی و ترانزێتەكان، لەگەڵ دانانی كاتی گونجاو بۆ هاتوچۆكردنیان بەجۆرێك نەبنە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان