حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 21:54 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی بۆ بەشداری لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی گەیشتە ئیستۆنیا

MON, 20 MAY 2019 19:01 | KRG Cabinet

به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆكایەتیی وەفدێكی حكوومی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە بارەی حوكمڕانی ئەلەكترۆنی گەیشتە تالینی پایتەختی وڵاتی ئیستۆنیا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەوانیی به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە لێدوانێکدا گوتی" ئەم كۆنفرانسە كە پێنجەمین دیداری نێودەڵەتییە لەم بوارەدا بە بەشداریی زیاتر لە 100 وڵات بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ 21 و 22ی ئایاری 2019 ده‌خایه‌نێت"

گوتیشی" كۆنفرانسەكە  تایبەتە بە حوكمڕانی ئەلەكترۆنی و لەژێر دروشمی ( ئامانجی هاوبەش و نەخشەڕێگای جیاواز)دا بەڕێوە دەچێت و جگە لە به‌ڕێز سەرۆك كۆماری ئیستۆنیا، دەیان وەفدی باڵای وڵاتان و لێپرسراوانی نێودەوڵەتی ئامادەی کۆنفڕانسەکە دەبن كە دیارترینیان به‌ڕێزان یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپان".   

ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیارە لە كۆنفرانسەكەدا به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی لە پانێڵێكی تایبەتدا لەبارەی هەنگاوەكانی حكوومەتی ئەلكترۆنی لە هەرێمی كوردستان بدوێت و زنجیرەیەك كۆبوونەوە و دیداری سیاسیش لەگەڵ شاندە بەشدارەكانی كۆنفراسەكە ئەنجام بدات".

ئاكادیمیای حوكمڕانی ئەلەكترۆنی ئیستۆنی لە " تالین" ی پایتەخت كۆنفرانسەكەی ڕێكخستووە و  به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی بە نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە میوانە سەرەکییەکانی خولی پێنجەمی کۆنفڕانسەکەیە.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان