رۆژی چوارشه‌ممه 18-10-2016 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى دووەم، بە ئامادەبوونى قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرەکان و سەرۆکى زانکۆکان، لە مەڕاسیمێکدا ریزبەندی نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى 2016 راگه‌یاند.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا گرنگی ئه‌م پرۆسه‌یه وپێوەره جیهانییه‌کان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریی و وردبینی كردنی كواڵێتی و ئه‌دای زانكۆكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خسته‌ڕوو.
دەقی وتاری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:
ئامادە بووانی بەڕێز بەیانیتان باش و بەخێر بێن بۆ ڕاگەیاندنی دووەمین مەڕاسیمی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان..
ئێمه ئه‌مڕۆ و له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنی شاری موسڵ به‌به‌شداریی ئازیزان و ڕۆڵه‌كانمان له هێزی پێشمه‌رگه كۆبوینه‌ته‌وه.. لەبەر ئازایەتی و قارەمانیەتی ئەوان، ئێمە لێرەدا دەتوانین بە ئازادی و سەربەرزی ئەرکەکانی خۆمان رابپەڕێنین و بەردەوام بین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
ئێمە ئەمڕۆ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌ركێكی زانستی و نیشتیمانی گرنگ كه - راگه‌یاندنی ریزبه‌ندیی زانكۆكانی هه‌رێمی کوردستانە - کۆبووینەتەوە.
خۆشبه‌ختانه - ئه‌وه دوو ساڵه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا - به پۆلێن كردنی زانكۆكان و ڕیزبه‌ندی كردنیان كه‌شێكی كێبه‌ركێی ته‌ندروست و زانستیی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێم خوڵقاندوه - كه جێگای هیواو دڵخۆشییه.
ریزبه‌ندیی زانكۆكان ته‌نها نمره پێدان و پۆلێن كردن نییه، به‌ڵكو پشت بە پێوەره جیهانییه‌کان - پڕۆسه‌یه‌كی زانستییه كه بەره‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریی و وردبینی كرنی كواڵێتی و ئه‌دای زانكۆكانه ودواجار زانكۆ سه‌ركه‌وتوه‌كان هان ده‌دات پارێزگاریی له پێگه‌ی خۆیان بكه‌ن وئه‌وانه‌شی به‌هه‌ر هۆیه‌ك پله‌ی مامناوه‌ند و نزمیان به‌ده‌ست هێناوه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌رك و پێداویستیی به‌خۆداچونه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ پێشکه‌وتن، له دونیادا - نه‌ك زانكۆ - به‌ڵكو هیچ پڕۆسه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی و مۆدێرن به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچونه‌وه نییه وهه‌ڵسه‌نگاندن كۆڵه‌كه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ده‌رخستنی لایه‌نی باش و خراپە.. خاڵی به‌هێز و لاوازه - به‌و مه‌رجه‌ی به‌پێی پێوه‌ره زانستی و بابه‌تیه‌كان ئه‌نجام بدرێت و بنه‌ماكانی لای كێبركێكاره‌كان ڕون بێت.
هیوادارم، ئەم کێبڕکێیە تەنها لە کەرتی خوێندنی باڵادا نەبێت، بەڵکو لە ئایندە هیوادارم، لە تەواوی پرۆسەی پەروەردەدا بێت و لەسەر ئاستی گونجاو و زانستی هەموو قوتابخانەکانی کوردستان پۆلێن بکرێن.
نەک هەر ئەوە، لەزۆرێک لە وڵاتان تەنها خوێندگا نیە کە ریزبەندی بۆ دەکرێت، بەڵکو زۆربەی کەرتە جۆربەجۆرەکانی تریش دەچنە چوارچێوەی هەمان پرۆسەوە.
بێگومان مافی هاوڵاتیە ئاستی ئەو دامودەزگابزانێت کە خزمەتی پێ دەگەیێنێت.
بەڕێزان، ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین ریزبەندی زانکۆکانە، گرنگە تەنها زانکۆکان وەکو دامەزراوێکی ئاکادێمی پۆلێن نەکەین. چونکە تەنها ئەوە گرنگ نیە خوێندکارەکانمان چی فێر ئەبن و چۆن فێری دەبن. گرنگە بزانین چی لەو ئەزمونە دەکەن کە لە زانکۆکان بەدەستی دەهێنن.
زانکۆ دەبێت خوێندکار ئامادە بکات بۆ قوناغی دوای ته‌واوبونی خوێندن. نەک تەنها بە فێرکردنی نەزەری، بەڵکو بە پراکتیکیش دەبێت خوێندکارەکانمان شارەزایی پەیدا بکەن لەو بوارانەی کە لێی دەخوێنن.
بۆیە لێرەوە خۆشحاڵی خۆم دەردەبرم بۆ بەشداری و هەماهەنگی زۆرینەی ئەو زانکۆیانەی کە ئەمڕۆ ئامادەن لە بەرنامەی ڕاهێنانی تواناکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە وەرزی هاویندا ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆکان‌دا دەخوێنن دەچن لە کەرتی تایبەت ئەوەی لە زانکۆکان‌دا فێری دەبن بە پراکتیکی کاری لەسەر دەکەن. هیوادارم لە ئایندەدا، بەرنامەی راهێنانی تواناکان و هاوشێوەکانی و کاری پراکتیکی بە گشتی، یەکێک بێت لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی زانکۆکان.
لەوکاتەوەی ئێمە لە کابینەی ٨ دەست بەکار بووین، چاکسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئەولاویاتی کاره‌کانمان بووە، بۆیە بە ناوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە وەزیر و تەواوی ئەنجومەن و ستافی وەزارەت دەکەم بۆ ئەو هەنگاوانەی کە ناویانە لە پێناوی چاکسازی.
بە تایبەت لە هەوڵەکانیان بۆ بەستنەوەی کەرتی خوێندن بە بازاڕی کار، کوردستان سوود لە خوێندکاری ژیر و بەهرەمەند نابینێت ئەگەر هەلی کاری بۆ نەڕەخسێنرێت. بۆیە بەردەوامبوونی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە، و پلاندانان، و بازرگانی و کار هەماهەنگییان لەم بارەوە بەرز دەنرخێنین. هەنگاوی یەکەمیش لە پێناوی ئەم ئامانجە، گونجاندنی پڕۆگرامی خوێندنە لەگەڵ بازاری کاری ئەمڕۆمان.
تەرکیزی زانکۆکانمان دەبێت گونجاوبێت لەگەڵ پێداویستیەکانی کوردستان. ئەمڕۆ چیمان پێویستە؟ سبەی چ جۆرە شارەزاییەکمان دەوێت؟ . سەردەمێک هەر خوێندکارێک نمرەی بەرز بوایە چاوی لە کەرتی تەندروستی بوو. هەرچەندە هەمیشە پێویستمان بەپزیشکی باش دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ بەقەد پزیشک پێویستمان بە چەند ئابووریناسێکی شارەزا هەیە تاکو هاوکارمان بن لە داڕشتنەوەی سیاسەتێکی ئابووری گونجاو بۆ کوردستان. ئەمە سەرەرای سەرجەم پسپۆڕییەکانی تر.
کە باسی کوردستان دەکەین وەکو وڵاتێکی کشتوکاڵی، با راستگۆ بین لەگەڵ خۆمان، ئایە زانستی ئەندازیاری کشتوکاڵمان لە ئاستی پێویستدایه؟
لە هه‌رێمێکدا کە پڕه له‌شوێنه‌وار و ناوچه‌ی گه‌شتوگوزار و دەکرێت ئەو کەرتە ببێت بە بەسەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ بازار و ئابووری کوردستان، چەند دەرچووی زانکۆمان هەیە لە بەشی مێژوو کە دەتوانن مێژووی قەڵای هەولێر یان کەرکووکمان بۆ روون بکەنەوە؟
ئه‌مه جگه له بوار و که‌رته گرنگه‌کانی تر، به‌تایبه‌ت نه‌وت و گاز و پیشه‌سازی سامانه سروشتییه‌کان. ئەرکی وەزارەت و زانکۆکانە ئەم پەیوەندیە لە نێوان خوێندنگەکانیان و بازار‌و ئەولەیەتەکانی کوردستان بەهێز بکەن. بۆیە هیوادارم بەردەوام بن لە ئەرکە قورسه‌کانتان، لەپاڵ هەموو ئەمانەدا دەبێت هەموولایەک هاوکار بن تاکو هەیبەتی زانکۆکانمان، وەکو شوێنی فێربوون و ناوەندی ئاکادێمی بپارێزرین لە دەستێوەردانی حیزبی سیاسی.
دەبێت دووربکەوینەوە لەسەر دانان و لادانی بەرپرسانی زانکۆ و پرۆفیسۆر و کەسانی ئاکادێمی لەسەر بنەمای وەلایان بۆ حزبێکی سیاسی.
پارساڵ هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا باسمان له ئەهەمیەتی نه‌هێشتنی قبوڵ مه‌ركه‌زی كرد و باسمان له سیستمه‌ێكی جێگره‌وه‌كرد كه خوێندكار به‌ئاره‌زووی خۆی به‌شی دڵخوازی خۆی هه‌ڵبژێرێت. خۆشحاڵم كه ئه‌مساڵ به‌رێژه‌ی ٢٥% زانكۆكان سه‌رپشك كراون خوێندكاران له‌ده‌ره‌وه‌ی قبوڵ مه‌ركه‌زی وه‌ربگرن و پاش جێگیركردنی ئه‌م بنه‌مایه‌ش دەبێت نه‌هێڵێن واسته و واسته‌كاریی تێكی بدات.
لێره‌شدا جێی خۆیه‌تی سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەین کە لەڕێی هاوکارییەکانی دامەزراوەی چێنیکا و دامەزراوەی ریزبەندی زانکۆکانی ئەڵمانیا و ئیتالیا، بوه‌ته خاوه‌نی سیسته‌مێكی ئەلکتڕۆنی كه سه‌رجه‌م داتاكانی زانكۆكانی تێدایه و ئه‌م به ئه‌لیكترۆنیكردنه‌ش كات و توانایه‌كی زۆرمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
بۆمان روونە کە لەم سەردەمە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیا نەک تەنها هۆکارێکە بۆ ئەوەی خێرا تر ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین. بەڵکو رێگاچارەیەکە بۆ ئەوەی بە باشتر ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین.
ئەمڕۆ، سەرباری کێشە ئیداری و داراییەکانمان، حکوومەتی هەرێم تا رادەیەک پشتی بەستووە بە تەکنەلۆجیا نوێ تاکو حکمڕانیەکی دروست-تر پێشکەش بە خەڵکی کوردستان بکەین.
لە رێگای تەکنەلۆجیا، و بە پەیرەو کردنی سیستەمێکی بایۆمێتری بۆ تۆمارکردنی گشت مووچەخۆری کوردستان، حکومەت نەک تەنها کاردەکەین دوو مووچەو سێ مووچەی نایاسایی نەهێڵێت، نەک تەنها دەتوانین مووچەخۆری وەهمی نەهێڵین، بەڵکو دەتوانین میلاکاتی هەموو وەزارەتەکان رێکبخەینەوە.
دەتوانین لە رێی ئەم بەرنامەیە، پرۆسەی پێدانی مووچە لە پرۆسەیەکی دەستی کە ئێستا لە نێوان ٢٣-٢٧ رۆژ دەخایێنێت بگۆڕین بە پرۆسەیەکی ئەلەکترۆنی کە بە کلیکێک مووچەی مووچەخۆرە راستەقینەکانمان بخرێتە سەر حسابی بانکی لە یەکێک لە بانقەکانی کوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له هه‌مو هاوڵاتیان و موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین به به‌شداریكردنی جددیان له پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تریی و به ئه‌لیكترۆنیكردنی موچه‌دا به‌شدار و هاوكارمان بن له به ئه‌لیكرۆنیكردنی داتاكان و ڕێگرتن له سەرپێچییەکان.
کار زۆرە ئەنجامی بدەین. زانکۆش رۆڵی خۆی هەیە لەم ئەرکە پیرۆزە.
ئێمە لەوە تێدەگەین به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه، ره‌نگه به‌شێك له‌زانكۆكان نه‌یانتوانیبێت ئه‌و ئاسته تۆماربكه‌ن كه له‌خۆیانی راده‌بینن،
به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه هانیان بدات بكه‌ونه كێبڕكێیه‌كی به‌هیزه‌وه، ئه‌وان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زانستییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن‌و ئێمه‌ش له‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی دارایی‌و تێكشكاندنی ئاسته‌نگه‌كانه‌وه هاوكاریان بین.
هه‌موان ده‌زانن به‌شێك له‌نمره‌كانی ئه‌و ستانداره جیهانییه‌ی بۆ ریزبه‌ندی زانكۆكان پشتی پێبه‌ستراوه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جموجۆڵ‌و چالاكیانه‌یه كه خوێندكاران ده‌یكه‌ن، بۆیه داوا له‌هه‌موو زانكۆكان ده‌كه‌م هه‌وڵبده‌ن خودی خوێندكار بكه‌نه سه‌نته‌ری پرۆسه‌ی خوێندن..
من دڵنیام به‌هه‌زاران خوێندكاری لێهاتوو به‌هره‌مه‌ندمان هه‌یه، ته‌نها پێویستیان به‌ده‌ستگرتنه بۆ ئه‌وه‌ی لێهاتوویی خۆیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا بسه‌لمێنن‌و ببنه كۆڵه‌كه‌ی به‌هێزكردنی ئاینده‌مان.
له كۆتاییدا هیوادارین زانكۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر لوتکەی سه‌ركه‌وتن پاڵ نه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌وه به‌بیر خۆیان بهێننه‌وه كه له‌سه‌ركه‌وتن گرنگتر پارێزگارییكردنیه‌تی و زانكۆكانیتریش ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر.
هەر شاد و سەرکەوتوو وسەرفراز بن..