به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزباییى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى لانتۆس بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له په‌رله‌مانتا‌رى كوردى ئێزدیی په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاتوو ڤیان ده‌خیل ده‌كات كه چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا پێى به‌خشرا. ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێز خاتوو ڤیان ده‌خیل،
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
سڵاو و ڕێز...
پڕ به‌دڵ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى لانتۆس بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له ئێوه‌ى به‌ڕێز پیرۆز ده‌كه‌م. به‌خشینى ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى لانتۆس بۆ مافه‌كانى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه‌وه به به‌ڕێزتان، ڕێزلێنان و پێزانینى ڕۆڵى دیار و به‌رچاوى ئێوه‌یه له به‌رگریكردن له مافه‌كانى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رى، به‌تایبه‌تیش له به‌رگریى بێوچانتان له مافه‌كانى خوشك و برایانى ئێزدیمان و هه‌وڵدانتان بۆ گه‌یاندنى ئێش و ئازاره‌كانیان به كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها به‌رگریكردن و پاراستنى مافه‌كانى منداڵان و ئافره‌تان و یارمه‌تیدانیان، هه‌وڵى به‌رده‌وامتان بۆ كاركردن له‌پێناو ڕزگاركردنى ئه‌و خوشك و برا و منداڵه ئێزدییانه‌ى هێشتا له‌ژێر ده‌ستى تیرۆرستاندا ماون.
هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیى هه‌وڵ و چالاكییه‌كانتان له‌م پێناوه‌دا ده‌خوازین، كه مایه‌ى ڕێز و پێزانینى ئێمه و هه‌موو مرۆڤپه‌ره‌وه‌ران و ناوه‌نده‌كانى مافى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه، هه‌موو پشتیوانى و پشتگیرییه‌كیش بۆ سه‌رخستنى ئه‌م په‌یامه مرۆییه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
14/2/2017