نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20-2-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له به‌ڕێز سیناتۆر ڕۆبێرت كۆركه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و قاره‌مانێتیی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه مایه‌ی ڕێز و پێزانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێز كۆركه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به‌رز نرخاند له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و به پێویستی زانی له بواره‌كانی دیكه‌شدا ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی له ئاشتیه‌واییه‌كی سه‌رتاسه‌ری عیراقی‌دا هه‌بێت. پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ تێكشكاندنی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆرستانی داعش، هه‌روه‌ها باسی له قوربانیدانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه قورساییه‌كی زۆری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هاوكارییه‌كی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا هیچ پێشكه‌وتنێك نییه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عیراق مافی خۆیانه له ئاینده‌ی خۆیان دڵنیا بن و بۆ ئه‌مه‌ش به پێویستی زانی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، پلانێكی ئاشته‌واییی نیشتمانیش دابڕێژرێت كه تا ئێستا له به‌غدا باسی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی، پێشكه‌ش كرد. له‌م ڕووه‌وه شاندی میوان خۆڕاگریی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه به‌رز نرخاند و ستایشی ئه‌و هه‌نگاو و چاكسازییانه‌یان كرد كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه نراون.