حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 07:08 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

راگه‌یێندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

TUE, 25 APR 2017 20:32 | KRG Cabinet

کاژێر دووی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25ی 4ی2017، چیای شنگال و دەورووبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراو زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و ٥ پێشمەرگە شەهید و 9 پێشمەرگەش برینداربوو.

شەهیدبوون وبرینداربوونی پێشمەرگە جێگەی داخێکی زۆرە و بۆردوومانکردنی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا قابیلی قبوڵ نییه‌وراشیده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئەم کێشە وگرفتانە هەمووی لە ئەنجامی هەبوونی پەکەکەیە لەو ناوچەیە وبوونیشیان سەرئێشە وگرفتی بۆ خەڵکی ناوچەکە وهەرێمی کوردستان ناوەتەوە و سەرباری ئەوەی  لەهەموو لایەکەوە زۆریش داوایان لێکراوە کە چیای شنگال چۆڵ بکەن، بەڵام گوێیان بۆ کەس نەگرتووه‌.

لێره‌دووباره‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌په‌كه‌كه‌هێزەکانی لە چیای شنگال و دەوروبەری بکشێنێتەوە و چیتر نەبنە مایەی نا سەقامگیری و قووڵتربوونی کێشەکان لە ناوچەیەدا و رێگە بدەن ژیان بۆ خەڵکی ناوچەکە بگەڕێتەوه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٥ی نیسان ٢٠١٧