سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22-6-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵیۆز و كونسولخانه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز پاتریك سیمۆنێت باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عیراق كرد.
له دیارێكدا شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی دوا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشكه‌ش كرد و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رز نرخاند و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ، دووپات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماژه‌یان به‌وه دا كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا خوازیاره ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش نه‌گۆڕیت، له‌مباره‌یه‌وه به پێویستیان زانی به هاوكاریی دۆستان، گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكرێت.
لای خۆیه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا كرد و دید و بۆچوونه‌كانی شاندی میوانی به‌رز نرخاند و ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به پێویست زانی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پێویستیان به‌وه‌یه ده‌ست به دیالۆگێكی جددی له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسی ڕیفراندۆمیش به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مه خواست و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی داهاتووی خۆی و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی گه‌وره به‌ده‌ست هاتوون و له هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای كرد كه هه‌وڵێكی جددی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وام ده‌بن.