به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیه‌وه به ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێز عومه‌رى سه‌ید عه‌لى،
ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنتانهوه به ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم. پیرۆزبایى له به‌ڕێزان ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هیوادارم له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
به وه‌رگرتنى پۆستى یه‌كه‌مى هێزێكى گرنگى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێزتان قۆناغێكى تازه له خه‌بات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى ده‌گرنه ئه‌ستۆ، ئهلقهیهكى دیكه‌ش ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و زنجیره خه‌بات و تێكۆشانه‌ى كه ساڵانێكى دوور و درێژ و ته‌مه‌نێكى پێشمه‌رگایه‌تى و خه‌بات و كوردایه‌تى له‌پێناو كوردستاندا به‌ڕێتان كردووه.
ئێمه به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه وه‌رگرتنى ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه، ئومێدیشمان زۆره كه ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان له به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان، واده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه بتوانین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لى كوردستان هاتۆته ئاراوه، به باشترین شێوه بۆ به‌رژوه‌ندیى كوردستان و به‌دیهێنانى ماف و خه‌ونه‌كانى، كه به درێژاییى سه‌تان ساڵ خه‌باتى بۆ كردووه و شه‌هید و خوێن و قوربانى بۆ داوه، بقۆزینه‌وه.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
25/7/2017