سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/8/2017 به چاودێرى و به‌شداریى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هاوكاریى ڕێكخراوى یوونسێف كۆنفرانسیكى په‌روه‌رده‌یى به ناوى "تێچوو و سووده‌كانى په‌روه‌رده" له هه‌ولێر ساز كرد.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى، دابینكردنى پشتگیرییه بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده له‌لایه‌ن كۆمهبهخشان و ڕێكخراوه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له میوانانى بیانى و ناوخۆیى و كۆمه‌كبه‌خشان و ڕێكخراوه‌كانیش ئاماده‌ى بوون، توێژینه‌وه‌یه‌كى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیى یوونسێف خرایه ڕوو كه تیایدا دۆخى ئه‌مڕۆى كه‌رتى په‌روه‌رده له عیراق و هه‌رێمى كوردستان و كێشه و گرفته‌كانى و پێشنیارى چاره‌سه‌ریش نمایش كران.
له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده، تیشكى خسته سه‌ر دۆخى ئه‌مڕۆى كه‌رتى په‌روه‌رده و كه‌موكوڕى و كێشه و پێداویستییه‌كانى ئه‌م كه‌رته‌ى خسته ڕوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به پلان و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد بۆ چۆنیه‌تیى پێشخستنى زیاترى كه‌رتى په‌روه‌رده و هیواى خواست ئه‌م كۆنفرانسه ببێته هۆى به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان.
ئینجا له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بووان، هیواى خواست كۆنفرانسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت و ده‌ره‌نجامى باش و ئه‌رێنى لێ بكه‌وێته‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى خوێندن و فێركردن و باشتركردنى كه‌رتى په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كى گشتى له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت، ڕێكخراوى یوونسێف و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد كه له ئاماده‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م كۆنفرانسه‌دا، ئه‌ركیان كێشاوه.
ده‌ستخۆشى و سوپاسێكى تایبه‌تى ڕێكخراوى یوونسێفى كرد بۆ ئه‌و ئه‌ركه زۆره‌ى له ئاماده‌كردنى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كێشاویانه، كه ده‌بێته بابه‌تى كۆنفرانسه‌كه و تیایدا به وردى و به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاریى فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان و له عیراق، دۆخى ئێستاى خوێندن و په‌روه‌رده و، كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده له عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك پێشنیاریش بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و كه‌موكوڕییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو.
هه‌روه‌ها هیواى خواست توێژینه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌ستنى ئه‌م كۆنفرانسه ببێته هۆى هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كارا بۆ چاره‌سه‌ركرنى كه‌موكوڕى و كێشه‌كان و، باشتركردنى كه‌رت و سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان، ببێته ڕێگایهكیش بۆ دابینكردنى پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمهكبهخشانى بیانى و ناوخۆیى بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان و له هه‌موو عیراقیش به شێوهیهكىگشتى.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، مایه‌ى بایه‌خ و گرنگیدانى حكوومه‌ت بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، پشتگیرى له‌م كه‌رته گرنگه كردووه، به‌رده‌وامیش هه‌وڵى داوه كه‌رتى په‌روه‌رده ببێته خاوه‌ن سیسته‌مێكى مۆدێرنى پێشكه‌وتوو به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: "وه‌ك چۆن له به‌رنامه‌ى كابینه‌ی هه‌شته‌مى حكوومه‌تدا دووپات‌مان كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن، به دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان، له‌گه‌ڵ بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه حكوومه‌ت گرنگییه‌كى به‌رچاوى به كه‌رتى په‌روه‌رده داوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه تا ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌تى عیراق بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ درێخى له دابینكردنى پێویستییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده نه‌كردووه، به‌ڵام كه‌رتى په‌روه‌رده‌ش وه‌ك هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان، دواى بڕینى بودجه و دروستبوونى قه‌یرانى دارایى، ئه‌ویش كه‌وته به‌ر كاریگه‌ریى خراپى ئه‌و دۆخه داراییه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هات و به ناچارى وه‌ك هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه، بودجه و پشتگیریى دارایى له كه‌رتى په‌روه‌رده‌ش كه‌م بووه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و به‌شه‌ى له دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستاندا له تواناى داراییى حكوومه‌ت بۆ كه‌رتى په‌روه‌ده ته‌رخان ده‌كرێت، یه‌كجار زۆر له‌و ڕیژه‌یه كه‌متره كه ویستوویانه بۆ ئه‌و كه‌رته گرنگه دابین بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، مایه‌ى خۆشحاڵییه كه وه‌ك ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ى یوونسێفیش ده‌ریده‌خه‌ن، وێڕاى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عیراق بودجه‌یه‌كى زیاتر بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده له عیراق دابین ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتووتره و خێراتریش پێش ده‌كه‌وێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌رچوونیش بۆ ئه‌م ساڵى خوێندنیش، به نیشانه و گه‌واهیى ئه‌م ڕاستییه له قه‌ڵه‌م دا.
له بهراوردێكیشدا بۆ به‌ره‌وپێشچوونى كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان ڕوونى كرده‌وه كه له ماوه‌ى ساڵانى خوێندنى 1991 ـ 1992 تا ئه‌مساڵى خوێندى 2016 ـ 2017دا ژماره‌ى قوتابى له (534,962)ـه‌و بۆ (1,738,521) قوتابى به‌رز بۆته‌وه، ژماره‌ى مامۆستایان له (21,389)ـه‌وه بووه به (136,302)، ژماره‌ى قوتابخانه‌كانیش له (1,320)ـه‌وه بووه به (6,789). هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له ساڵى 2004 تا 2017 له (%34)ـه‌وه دابه‌زیوه بۆ (%15).
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ى بواره‌كاندا، به قووڵى سه‌یرى زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت، ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه په‌روه‌رده‌یه‌كى باشتر، سیسته‌مێكى چاكترى په‌روه‌رده‌ییى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كانى دنیاى پێشكه‌وتوو و چه‌مكه مرۆییه‌كانى سه‌رده‌م، ده‌بێته چاره‌ى زۆر له كێشه‌كان و ئه‌مڕۆى كه‌رتێكى باشى په‌روه‌رده‌یى و سبه و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوومان مسۆگه‌ر ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "په‌روه‌رده‌یه‌كى پێشكه‌وتووى ته‌ندروست، به واتاى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتووى ته‌ندروست دێت، ئێمه بڕوایه‌كى ته‌واومان به‌م ڕوانگه‌یه هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵى باشتركردنى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى، كواڵیتیى خوێندن، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌رورده و فێركردندا ده‌بین. ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئه‌و وڵاتانه‌ش كه دواى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان، بایه‌خ و گرنگییان به سیسته‌مى په‌روه‌رده داوه و، وڵات و گه‌لێكى به‌خته‌وه‌ر و پێشكه‌وتوویان بنیات ناوه، ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات".
دیسان دووپاتى كرده‌وه كه به ڕه‌چاوكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌مڕۆ و داهاتووى كوردستان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستن و په‌ره‌پێدان، بۆ ئاماده‌كردنى پسپۆڕ و شاره‌زایان له بواره پیشه‌ییه‌كاندا، حكوومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خوێندنى پیشه‌یى له هه‌موو به‌ش و كه‌رته پیشه‌ییه‌كاندا، به‌ره‌وپێش بچێت و گرنگییه‌كى زیاترى پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌و بوارانه‌دا پشت به توانا و لێهاتووییى پیشه‌یى له هه‌رێمى كوردستان ببهستترێت، تاكوو هه‌م ده‌رفه‌تى كارى زیاتر دروست ببێت، هه‌م بۆ بچووكترین كارى پیشه‌یى، ئیتر كوردستان پێویستیمان به‌و خه‌ڵكانه نه‌بێت كه ده‌بێ له ده‌ره‌وه بێن.
ڕوونیشى كرده‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌نگاوى جددى ده‌نێت و پلان و به‌رنامه‌ى زانستى هه‌یه، تاكوو ئیتر خوێندنى پیشه‌یى كه به‌لاى منه‌وه گرنگترین به‌شى خوێندنه و تایبه‌تمه‌ندى له خوێندنى پیشه‌ییدا، ببێته خوێندنێكى خاوه‌ن ڕه‌واج و هه‌ڵگرانى باوه‌ڕنامه پیشه‌ییه‌كان و ده‌رچووانى ئه‌و به‌شه‌ش له خوێندن، ببنه ئه‌ندامى كارا و ده‌ستوپه‌نجه زێڕ‌ینى كۆمه‌ڵگه، تا ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ خۆیان و خانه‌واده‌كانیان دابین بكه‌ن. توێژینه‌وه‌كه‌ى یوونسێفیس ده‌ریخستووه كه هه‌ڵگرى بڕونامهیهكى به‌رزتر به‌تایبه‌تى له بوارى پیشه‌ییدا، داهاتێكى زیاتر مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى هاوكارى و پشتگیریى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆكهمبهخشان و خێرخواز و ده‌وڵه‌مه‌ندانى بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده كرد و گوتى: "ڕاسته له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و پلانى په‌روه‌رده‌ییى خۆیدا، حكوومه‌ت گرنگییه‌كى زۆرى به دروستكردنى بیناى قوتابخانه داوه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوو، ئێستا هه‌ندێك باشتره، به‌ڵام له‌به‌ر زیادبوونى ساڵانه‌ى ژماره‌ى قوتابیان، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هاتنى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و كێشه‌یه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه".
بۆیه به‌شداریكردنى خێرخوازان و كه‌رتى تایبه‌تى له دروستكردنى بیناى قوتابخانه‌كان، به هاوكارییه‌كى یه‌كجار زۆرى حكوومه‌تى له قه‌ڵه‌م دا كه بارى حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خه‌ڵك و قوتابیانیش، سووك ده‌كاته‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه به‌رله قه‌یرانى دارایى، بودجه‌ى تایبه‌ت و هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى بۆ بنیاتنانى قوتابخانه و بیناى په‌روه‌رده‌یى هه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامى دۆخى داراییى هه‌رێمى كوردستاندا، ئێستا نزیكه‌ى 300 پڕۆژه‌ى دروستكردنى قوتابخانه و بیناى په‌روه‌رده‌یى وه‌ستاون.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌ر هاوكارى و پشتگیرییه‌كى له‌مجۆره، ده‌بێته هۆى ته‌واوكردنى چه‌ندین پڕۆژه له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵخى له‌سه‌ر بیناى قوتابخانه و پۆله‌كان و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان بتوانن ژینگه‌ى ئارامتر، زه‌مینه‌ى له‌بارتر و ده‌رفه‌تى باشترى خوێندن و په‌روه‌رده‌یان هه‌بێت. باسى له‌وه‌ش كرد كه پێشتر هه‌ندێ نموونه‌ى سه‌ركه‌وتوو له هه‌رێمى كوردستان هه‌بوون، كاتێك هه‌ندێك له ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوهنكاران، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده، بیناى قوتابخانه‌یان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها دووباره سوپاس و ده‌ستخۆشى لێ كردن و هیواى خواست نموونه‌یان زۆر بێت. داواى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش كرد كه له ڕێوڕه‌سمێكى تایبه‌تدا ئه‌و به‌ڕێزانه بۆ خه‌ڵكى كوردستان دیارى بكه‌ن، تا خۆیشى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسیان بكات و داوا بكات خه‌ڵكى دیكه‌ش له هه‌ڵمه‌تى بنیاتنانى قوتابخانه‌كاندا به‌شدار بێت.
له كۆتاییدا ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌مساڵى خوێندن و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌رچوون، هه‌وه‌رها ئاماژەى بە خۆڕاگری و ڕۆڵی گرنگی مامۆستایان و یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان كرد و سوپاسى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كرد كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختییه‌كانیش نه‌یانهێشت پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده بوه‌ستێت و ئه‌ركى مرۆیى و نیشتمانییى خۆیان جێبه‌جێ كرد و گوتى: "ئێمە باش دەزانین مامۆستایانی خۆشەویستى كوردستان ڕۆڵێكى چەند گەورە و گرنگیان هه‌یه بۆ پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتوو، هەروەها زۆر باشیش دەزانین بارودۆخى سه‌ختى هەرێمی كوردستان به چ شێوه‌یه‌ك، بەتایبەتی قەیرانى دارایی، چەند كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی مامۆستایان دروست كردووە؟!، به‌ڵام سەرەڕای ئەمە، مامۆستایان ڕیگەیان نەدا پرۆسەی خوێندن له هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قى وتارهكهیهتى:
میوانان و ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن بۆ ئه‌م كۆنفرانسه گرنگه له هه‌ولێر، كه هیوادارم سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت و ده‌ره‌نجامى باش و ئه‌رێنى لێ بكه‌وێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى خوێندن و فێركردن و باشتركردنى كه‌رتى په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كى گشتى له هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌ڕێز د. پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت، ڕێكخراوى یوونسێف و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نه به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م كۆنفرانسه‌دا، ئه‌ركیان كێشاوه.
ده‌ستخۆشى و سوپاسێكى تایبه‌تى بۆ ڕێكخراوى یوونسێف بۆ ئه‌و ئه‌ركه زۆره‌ى له ئاماده‌كردنى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كێشاویانه، كه ده‌بێته بابه‌تى ئه‌م كۆنفرانسه و تیایدا به وردى و به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاریى فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان و له عیراق، دۆخى ئێستاى خوێندن و په‌روه‌رده و، كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده له عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك پێشنیاریش بۆ چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و كه‌موكوڕییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو.
هیوادارم ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ستنى ئه‌م كۆنفرانسه ببێته هۆى هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كارا بۆ چاره‌سه‌ركرنى كه‌موكوڕى و كێشه‌كان و، باشتركردنى كه‌رت و سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ببێته ڕێگایه‌ك بۆ دابینكردنى پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى ده‌زگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمهكبهخشانى بیانى و ناوخۆیى، بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان و له هه‌موو عیراقیش به شێوهیهكىگشتى.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، مایه‌ى بایه‌خ و گرنگیدانى حكوومه‌ت بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌ى له توانایدا بووبێت، پشتگیرى له‌م كه‌رته گرنگه كردووه، به‌رده‌وامیش هه‌وڵى داوه كه‌رتى په‌روه‌رده ببێته خاوه‌ن سیسته‌مێكى مۆدێرنى پێشكه‌وتوو به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كان.
وه‌ك چۆن له به‌رنامه‌ى كابینه‌ی هه‌شته‌مى حكوومه‌تدا دووپات‌مان كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن، به دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان، له‌گه‌ڵ بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه حكوومه‌ت گرنگییه‌كى به‌رچاوى به كه‌رتى په‌روه‌رده داوه.
تا ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌تى عیراق بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ درێخى له دابینكردنى پێویستییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده نه‌كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌رتى په‌روه‌رده‌ش وه‌ك هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه له هه‌رێمى كوردستان، دواى بڕینى بودجه و دروستبوونى قه‌یرانى دارایى، ئه‌ویش كه‌وته به‌ر كاریگه‌ریى خراپى ئه‌و دۆخه داراییه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هات و به ناچارى وه‌ك هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه، بودجه و پشتگیریى دارایى له كه‌رتى په‌روه‌رده‌ش زۆر به‌داخه‌وه كه‌م بووه‌وه.
بێگومان ئه‌و به‌شه‌ى له دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستاندا له تواناى داراییى حكوومه‌ت بۆ كه‌رتى په‌روه‌ده ته‌رخان ده‌كرێت، یه‌كجار زۆر له‌و ڕیژه‌یه كه‌متره كه ویستوومانه بۆ ئه‌و كه‌رته گرنگه دابین بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، مایه‌ى خۆشحاڵییه كه وه‌ك ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ى یوونسێفیش ده‌ریده‌خه‌ن و له‌م كۆنفرانسه‌دا ده‌خرێته به‌رچاوى به‌ڕێزتان، وێڕاى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عیراق بودجه‌یه‌كى زیاتر بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده له عیراق دابین ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كه‌رتى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتووتره و خێراتریش پێش ده‌كه‌وێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌رچوونیش بۆ ئه‌م ساڵى خوێندن، نیشانه و گه‌واهیى ئه‌م ڕاستییه دڵخۆشكه‌ره‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر له ساڵى خوێندنى 1991 ـ 1992 تا ئه‌مساڵى خوێندى 2016 ـ 2017 به‌راوردێك له نێوان ژماره‌كاندا بكه‌ین، ده‌زانین كه‌رتى په‌روه‌رده به‌ره‌و كوێ ڕۆیشتووه. له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌دا ژماره‌ى قوتابى له (534,962)ـه‌و بۆ (1,738,521) قوتابى به‌رز بۆته‌وه، ژماره‌ى مامۆستایان له (21,389)ـه‌وه بووه به (136,302)، ژماره‌ى قوتابخانه‌كانیش له (1,320)ـه‌وه بووه به (6,789). هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له ساڵى 2004 تا 2017 له (%34)ـه‌وه دابه‌زیوه بۆ (%15).
به‌ڕێزان..
ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ى بواره‌كاندا، به قووڵى به‌ناو زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستاندا بچین، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه په‌روه‌رده‌یه‌كى باشتر، سیسته‌مێكى چاكترى په‌روه‌رده‌ییى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كانى دنیاى پێشكه‌وتوو و چه‌مكه مرۆییه‌كانى سه‌رده‌م، ده‌بێته چاره‌ى زۆر له كێشه‌كان و ئه‌مڕۆى كه‌رتێكى باشى په‌روه‌رده‌یى، سبه و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوومان بێگومان مسۆگه‌ر ده‌كات.
په‌روه‌رده‌یه‌كى پێشكه‌وتووى ته‌ندروست، به واتاى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتووى ته‌ندروست دێت، ئێمه بڕوایه‌كى ته‌واومان به‌م ڕوانگه‌یه هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵى باشتركردنى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى، كواڵیتیى خوێندن، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌رورده و فێركردندا ده‌بین. ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئه‌و وڵاتانه‌ش كه دواى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان، بایه‌خ و گرنگییان به سیسته‌مى په‌روه‌رده داوه و، وڵات و گه‌لێكى به‌خته‌وه‌ر و پێشكه‌وتوویان بنیات ناوه، ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه كه به ڕه‌چاوكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌مڕۆ و داهاتووى كوردستان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستن و په‌ره‌پێدان، بۆ ئاماده‌كردنى پسپۆڕ و شاره‌زایان له بواره پیشه‌ییه‌كاندا، حكوومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خوێندنى پیشه‌یى له هه‌موو به‌ش و كه‌رته پیشه‌ییه‌كاندا، به‌ره‌وپێش بچێت و گرنگییه‌كى زیاترى پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌و بوارانه‌دا پشت به خۆمان و، به توانا و لێهاتووییى پیشه‌ییى خۆمان له هه‌رێمى كوردستان ببه‌ستین، تاكوو هه‌م ده‌رفه‌تى كارى زیاتر دروست بكه‌ین، هه‌م بۆ بچووكترین كارى پیشه‌یى، ئیتر پێویستیمان به‌و خه‌ڵكانه نه‌بێت كه ده‌بێ له ده‌ره‌وه بێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌نگاوى جددى ده‌نێت و پلان و به‌رنامه‌ى زانستى هه‌یه، تاكوو ئیتر خوێندنى پیشه‌یى كه به‌لاى منه‌وه گرنگترین به‌شى خوێندنه و تایبه‌تمه‌ندى له خوێندنى پیشه‌ییدا، ببێته خوێندنێكى خاوه‌ن ڕه‌واج، هه‌ڵگرانى باوه‌ڕنامه پیشه‌ییه‌كان و ده‌رچووانى ئه‌و به‌شه‌ش له خوێندن، ببنه ئه‌ندامى كارا و ده‌ستوپه‌نجه زێڕ‌ینى كۆمه‌ڵگه، ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ خۆیان و خانه‌واده‌كانیان دابین بكه‌ن. توێژینه‌وه‌كه‌ى یوونسێفیس ده‌ریخستووه كه هه‌ڵگرى بڕونامهیهكى به‌رزتر به‌تایبه‌تى له بوارى پیشه‌ییدا، داهاتێكى زیاتر مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌ڕێزان..
وه‌ك چۆن یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م كۆنفرانسه، دابینكردنى هاوكارى و پشتگیریى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆكهمبهخشان و خێرخواز و ده‌وڵه‌مه‌ندانه بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده، لێره‌دا منیش داوایان لێ ده‌كه‌م، داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه پشتگیرى له كه‌رتى په‌روه‌ده له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ڕاسته له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و پلانى په‌روه‌رده‌ییى خۆیدا، حكوومه‌ت گرنگییه‌كى زۆرى به دروستكردنى بیناى قوتابخانه داوه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوو، ئێستا هه‌ندێك باشتره، به‌ڵام له‌به‌ر زیادبوونى ساڵانه‌ى ژماره‌ى قوتابیان، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ هاتنى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و كێشه‌یه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
بۆیه به‌شداریكردنى خێرخوازان و كه‌رتى تایبه‌ت له دروستكردنى بیناى قوتابخانه‌كان، هاوكارییه‌كى یه‌كجارى زۆرى حكوومه‌ته و بارى حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خه‌ڵك و قوتابیانیش، سووك ده‌كاته‌وه. به‌رله قه‌یرانى دارایى، بودجه‌ى تایبه‌ت و هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى بۆ بنیاتنانى قوتابخانه و بیناى په‌روه‌رده‌یى هه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامى دۆخى داراییى هه‌رێمى كوردستاندا، ئێستا نزیكه‌ى 300 پڕۆژه‌ى دروستكردنى قوتابخانه و بیناى په‌روه‌رده‌یى وه‌ستاون.
هه‌ر هاوكارى و پشتگیرییه‌كى له‌مجۆره، ده‌بێته هۆى ته‌واوكردنى چه‌ندین پڕۆژه له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵخى له‌سه‌ر بیناى قوتابخانه و پۆله‌كان و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان بتوانن ژینگه‌ى ئارامتر، زه‌مینه‌ى له‌بارتر و ده‌رفه‌تى باشترى خوێندن و په‌روه‌رده‌یان هه‌بێت. پێشتر هه‌ندێ نموونه‌ى سهركهوتوومان له هه‌رێمى كوردستان هه‌بوون. هه‌ندێك له ده‌وڵه‌مه‌ندان و خاوهنكاران، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ كه‌رتى په‌روه‌رده، بیناى قوتابخانه‌یان دروست كردووه. لێره‌دا دووباره سوپاس و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم نموونه‌یان زۆر بێت. هه‌روه‌ها داوا له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كه‌م كه له ڕێوڕه‌سمێكى تایبه‌تدا ئه‌و به‌ڕێزانه بۆ خه‌ڵكى كوردستان دیارى بكه‌ن، خۆیشم حه‌ز ده‌كه‌م له‌و ڕێوره‌سمه‌دا به‌شدار بم بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسیان بكه‌م، داوا بكه‌م خه‌ڵكى دیكه‌ش به‌شدار بێت له هه‌ڵمه‌تى بنیاتنانى قوتابخانه‌كان.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بكه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌مساڵى خوێندن و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ده‌رچوون، هه‌وه‌رها دەمەوێت ئاماژە بە خۆڕاگری و ڕۆڵی گرنگی مامۆستایان بكه‌م. ئێمە باش دەزانین مامۆستایانی خۆشەویستى كوردستان ڕۆڵێكى چەند گەورە و گرنگیان هه‌یه بۆ پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتوو، هەروەها زۆر باشیش دەزانین بارودۆخى سه‌ختى هەرێمی كوردستان به چ شێوه‌یه‌ك، بەتایبەتی قەیرانى دارایی، چەند كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی مامۆستایان دروست كردووە؟!، به‌ڵام سەرەڕای ئەمە، مامۆستایان ڕیگەیان نەدا پرۆسەی خوێندن له هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێت.
ده‌مه‌وێ لێره دووباره دووپاتى سوپاس و پێ‌زانین و پشتگیریى خۆم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ سوپاسى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان بكه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارى و پشتگیریه‌ى كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا كردوویانه.
دووباره ده‌ستخۆشى له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختییه‌كانیش نه‌یانهێشت پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده بوه‌ستێت و ئه‌ركى مرۆیى و نیشتمانییى خۆیان له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ كرد، سوپاسیان ده‌كه‌م. پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له خوێندكارانى سه‌ركه‌وتوو و ده‌رچووانى ئه‌مساڵى خوێندن ده‌كه‌م.
كاتێكى خۆش بۆ هه‌مووتان و هیوادارم ئه‌م كۆنفرانسه به سه‌ركه‌وتوویى ته‌واو ببێت.
هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن، زۆر سوپاس..