ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/10/2017 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى كرد، به‌ڕێزیشیان به ناوى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یه‌وه، سوپاسى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕووداوه‌كانى كه‌ركووك و ڕۆژانى دواتر له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و دۆخى ئێستاى كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه خرایه به‌ر باس. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى به‌رگریكردن له كه‌ركووك كرد و هیواى زووچاكبووونهوهى بۆ برینداران خواست.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له دوایین ده‌سپێشخه‌ریى به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرال كرد بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق و له چوارچێوه‌ى شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق، ئاماده‌ییى خۆیشى بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌وگفتوگۆیه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هاوكاریى هه‌ردوولا بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها داواى له داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان كرد به هاناى خوشك و براكانیان له خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كه‌ركووك و دووز خورماتووه‌وه بچن كه ڕوویان له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه، سوپاسى خه‌ڵك و داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى كرد كه به هانایه‌وه چوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و قۆناغى داهاتوو تاوتوێ كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ بۆ داهاتوو بڕوانین و وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى، وه‌ك چۆن گه‌لى كوردستان قۆناغه سه‌خته‌كانى پێشووى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه وه‌ك چۆن مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان به چه‌ك و ڕێكارى سه‌ربازى ناشكێت و كێشه‌كانى عیراق به‌و شێوازه چاره‌سه‌ر نابن.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كۆچى دواییى په‌رله‌مانته‌ر خوالێخۆشبوو شوان قهڵادزهیى كه له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له ده‌ست دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان كرد.