به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/11/2017 له باره‌گاى به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامى له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، دوا پێشهاته‌كان ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خرانه ڕوو، باس له كاروبارى حكوومه‌ت، پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه كرا كه له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچێرڤان بارزانى ئه‌نجام دراون.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له گرنگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه، هه‌وڵدان بۆ چاككردنى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له كاتى خۆیاندا.