حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 22:53 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چیك ڕه‌وشی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

THU, 14 DEC 2017 19:22 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/12/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان ڤیتشال باڵیۆزی وڵاتی چیك له‌ عیراق و خاتوو ئیڤا درداكۆڤا كونسوڵی چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ڤیتشال مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته ‌ڕوو كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخ و قه‌یرانه‌كانى ئێستا ببێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان بكات.



پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانیان له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیان به‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كان و به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا‌كانی حكوومه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ ڕوو، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاوكاریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی چیكى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی دروستبوونی قه‌یرانه‌كان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌‌ وێڕاى كه‌مبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام هیچ گفتوگۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نییه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستووری عیراق وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بینێت.

پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كۆده‌نگیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كان‌، چۆنیه‌تیی تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌ ئابووری و سیاسییه‌كان، پلانی حكوومه‌ت بۆ چاكسازی له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان، خسته ‌ڕوو. به‌ پێویستیشى‌ زانى كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی زیاتر ببینێت له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پشتگیریكردنی ژێرخانی ئابووریی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا.