حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2024 12:29 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ

MON, 15 JAN 2018 21:53 | KRG Cabinet


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2018 هه‌ردوو شاندی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداو و چەند پرسێکی دیکه‌وە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامه‌وانییان بڵاوکردەوە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ڕاگه‌یه‌نراوی ڕۆژنامه‌وانی

لیژنه‌ی باڵای پێكهاتوو به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی گشتیی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می خۆی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ڕێككه‌وتی 15/1/2018 گرێدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالی. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌رۆشیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیراسه‌كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌ شێوازێكی شایسته‌ و به‌پێی به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراق و یاساكانی فیدراڵی.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست به‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كان كه‌ له‌ خشته‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێنج كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌نێوان پسپۆڕان و به‌رپرسانی هه‌ردوولادا له‌ بواره‌كانی ئاسایش، ده‌ستوور، فڕۆكه‌خانه‌كان، گومرگ، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و نه‌وت، ئه‌نجام دران.

كه‌شوهه‌وای متمانه‌ و لێكگه‌یشتن به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كاندا زاڵ بوو و كۆبوونه‌وه‌كان كۆتایی هات به‌ نووسینی كۆنووس بۆ هه‌ر ته‌وه‌رێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاسپارده‌ی له‌خۆ گرتووه‌ و به‌پێی فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ 137 له‌ ساڵی 2017 به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ لیژنه‌ی باڵای كفتوگۆكان پێكهاتووه‌.

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و تیمانه‌ی كه‌ ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت ده‌رباره‌یان له‌ داهاتوودا.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان