پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 له درێژه‌ى دیداره‌كانى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگریى پارتى SPDى ئه‌ڵمانى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه كه له به‌ڕێزان نایلز ئانه‌ن، ڕۆڵف میتسه‌نیش و فریدز فێلگێنترو پێكهاتبوو.
له دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕى داعش و ئه‌و هاوكارییانه‌ى له كاتى شه‌ڕدا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كراون و باس له قۆناغى دواى داعش و گرنگیى نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیرى تیرۆر و توندوتیژى، كرا.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له كاتى شه‌ڕى داعشدا دووپات كرده‌وه و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى به گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناغى دواى داعش و گرنگیى هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ بنیاتنانى تواناكان، باسیشى له دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و پێداویستییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئارامى و سه‌قامگیرى و ده‌رفه‌تى كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژانه‌وه‌ى ئابوورى كرد.
لاى خۆیانه‌وه لیژنه‌ى هاوبه‌شى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگریى پارتى SPDى ئه‌ڵمانى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، خۆشحاڵیى خۆیان بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستایش و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانیا ئاماده بوون.