هه‌ر له سهربهندى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو د. پیت میرك، وه‌زیری هه‌رێمى باڤاریا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كان و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، خاتوو میرك پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و كار و پڕۆژه و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران پێشكه‌ش كرد و سوپاسى حكوومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌گه‌ڵ كار و پڕۆژه‌كانیاندا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شیان كراوه.
هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، قۆناغى دواى داعش و پێداویستییه‌كانى قۆناغه‌كه، دوایین پیشهاتهكانى پرۆسه‌ى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ، چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى تازه و دهرفهتهكانى كار و ژینگه و زه‌مینه‌ى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و یارمه‌تییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به دۆخى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له قۆناغى دواى نه‌مانى داعشدا، هه‌رێمى كوردستان بۆ كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى كراوه‌یه و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌ڵمانیا ده‌توانن كار و پڕۆژه و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.