حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 17:20 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی فەرمانی تەملیک کردنی خانووە نیشتەجێکانی حەرەمی گوندەکانی واژوو کرد

SAT, 10 MAR 2018 16:27 | KRG Cabinet

بەفەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەوەکالەت، دوو لیژنە پێکهێنران بۆ تەملیک کردنی ئەو خانووە نیشتەجێیانەی دەکەونە حەرەمی گوندەکان.

دوای کۆبونەوەیەکی تایبەت بەکێشەکانی تەملیک کردنی خانووە نیشتەجێکانی حەرەمی گوندەکان، کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە وەکالەت، واژووی لەسەر  دوو فەرمان کردووە بە ژمارەکانی ٨٦٢ و ٨٦٣ لە بەرواری ٢٠-٢-٢٠١٨ بە مەبەستی تەملیک کردنی ئەو خانووە نیشتەجێیانەی کە دەکەونە حەرەمی گوندەکان.

بە پێی فەرمانەکان دوو لیژنەی تایبەت لە وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان پێک دێت بۆ ئەوەی فەرمانکان پشت بەست بە یاسا جێبەجێ بکرێن. لیژەنەکانیش نوێنەری هەر یەک لە وەزارەتەکانی داد، شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،  دارایی و ئابوری و بەرێوبەرایەتی تۆماری خانووبەرە لە خۆ دەگرێت.

نەورۆز قازی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێکد ڕایگەیاند: واژوو کردنی ئەو دوو فەرمانە (٨٦٢ و ٨٦٣) لەسەر بنەمای یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٢ و ڕێنماییەکی ساڵی ٢٠١٧، دەرکراوون.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو خانوانەی کە تەملیک ئەکرێن بە پێی ئەو دوو فەرمانە، نەورۆز قازی وتی " بە پێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستمانە و کارمان لەسەر کردووە، زیاتر لە ٨٠٠٠٠ (هەشتا هەزار) خێزان سوودمەند دەبن لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان".