حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 12:31 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

WED, 18 APR 2018 12:48 | KRG Cabinet

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایارى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق خواست.

پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ نراون له‌ كردنه‌وه‌ى فڕۆكاخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناردنى به‌شێك له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى دیالۆگ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا جه‌ختیان له‌ گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش، تیشكى خرایه‌ سه‌ر.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان