سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لناسری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و بهتواناخستنى ئافره‌تان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له بواره‌كانی یه‌كسانیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، مافی ئافره‌ت، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه سه‌خته‌كان، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند و هیوای خواست ڕێكخراوه‌كه‌یان له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، میدیایی و كولتووری له بواره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و مافی ئافره‌تان و پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م پێكه‌وه‌ژیانه كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو.