هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح ئه‌لفه‌ییاز، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى بینا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگى و ڕێزگرتن له ڕێكاره ده‌ستوورییه‌كان له پرۆسه‌ى پێكهانانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق و ده‌ستنیشانكردنى سهركۆمار، كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات.