حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 02:51 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هادى ئه‌لعامرى كۆبووه‌وه‌

SAT, 22 SEP 2018 22:53 | KRG Cabinet

هه‌ر له‌ به‌غدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/9/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى لیستى فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالى له‌ به‌غدا و ڕێكاره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان له‌ عێراقى داهاتوودا تاكو ببێته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و خواسته‌كانیان كه‌ سه‌قامگیرى و ئارامى به‌دى بهێنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان