حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 18 APR 2024 07:30 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و پۆمپیۆ، پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUN, 23 SEP 2018 11:32 | KRG Cabinet

ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و پۆمپیۆ، تاوتوێى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چڕكرده‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیوایان خواست كه‌ قۆناغى داهاتووى عێراق، قۆناغى سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى بێت و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى داهاتووى عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان بێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز پۆمپیۆ ئاماژه‌ى به‌ گرنگیى ڕۆڵى كارا و به‌رچاوى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌شداریى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و پێكهێنانى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى وڵاتدا كرد.

تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى به‌ڕێز مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان