له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له خانه‌قین ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌وه‌رها پرسه و سه‌ره‌خۆشیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، دووپاتیشى كرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره تیرۆرستیانه له‌و ناوچانه، زه‌رووره‌تى ئاساییكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه ده‌رده‌خات.