پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. گراهام فرانكلین سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان پێرسى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز فرانكلین خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕێز و پێزانینی بۆ هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حه‌واندنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان نیشان دا و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له تیرۆر به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسی له هاوكاریی ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئاواره‌كان كرد و مانه‌وه‌ی كرستیانهكانیشی له عێراق وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵه‌گه‌ی عێراقی، به زه‌روور زانی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و ڕۆڵی به‌ڕێز فرانكلین و ڕێكخراوه‌كه‌یان له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران كرد و دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونیان به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، هه‌نگاویان بۆ حه‌واندنه‌وه و پاراستن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌نگوزاری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ناوه و له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها داوای كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام بێت له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو عێراق.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.