سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرنگیی به‌ده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی یه‌کجاریی تیرۆر له ناوچه‌که تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که هێشتا مه‌ترسیی تیرۆر له ئارادایه و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک هاوکار هه‌ماهه‌نگ بن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووباره سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد بۆ ئه‌و هاوکارییانه‌ی له شه‌ڕی داعشدا پێشکه‌ش به هه‌رێمی کوردستانی کردووه و جه‌ختی له گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی ناوچه‌که بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز زه‌ریف خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا نیشان دا و هیوای خواست هه‌موو کێشه و گرفته‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له بواری بازرگانی، کولتووری، کشتوکاڵی، زانستی و بواره‌کانی دیکه‌دا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.