حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 17:54 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی هۆڵەندا و ژمارەیەك سەرمایەدار كۆدەبێتەوە

MON, 18 FEB 2019 19:40 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە 18 شوباتی 2019 به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵی گشتی هۆڵەندا و ژمارەیەك كەسایەتیی ئەكادیمی ئەو وڵاتە و چەند وەزیر و بەرپرسێكی حكوومی و وەبەرهێنی ناوخۆییدا، تاوتوێی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتیی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ لە هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان خستەڕوو بەتایبەت لەبواری گواستنەوەی شارەزایی و ئەزموونی هۆڵەندا و سوود بینین لە كێڵگە كشتوكاڵییەكانی هەرێم.

هەر لە كۆبونەوەكەدا مامۆستایانی زانكۆكانی هۆڵەندا چۆنییەتیی مامەڵەكردنی تەندروستیان لەگەڵ كەرتی كشتوكاڵ خستەڕوو بەتایبەت ئیدارەدانی زانستیانەی سامانی ئاو كە پایەی سەرەكیی كشتوكاڵكردنە.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز جێگری سەرۆك وەزیران ئاشكرای كرد كه‌ بڕیاریان ئەوەیە بۆ داهاتوو كەرتی كشتوكاڵ بخەنە كاره‌ لەپێشینەكانیان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراك و نەتەوەیی، ڕەخساندنی هەلی كار و كۆتاییهێنان بەپشت بەستن بەیەك سەرچاوەی داهات كە سامانی سروشتییە.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان