حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 25 APR 2024 15:22 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

په‌یامی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا

TUE, 23 APR 2019 20:48 | KRG Cabinet

په‌یامی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا:

چل و پێنج ساڵ بەسەر کارەساتی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێی خۆڕاگردا لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە ئاکامەکەی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی گەلەکەمان بوو، جگە لە هەوڵی سڕینەوەی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سایەی شۆڕشی ئەیلوولدا لە ئامێزی شاری قەڵادزێی ئازاددا بوو.

وێڕای چەندین شاڵاو و هەوڵی کاولکاری و جینۆساید و شەڕانگێزیی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی پێشوو دژ بە کوردستان و گەلەکەی، بەڵام شاری قەڵادزێ وەک سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندە خۆڕاگرەکانی کوردستان بە سەربەرزی مایەوە. لە جێگەی زانکۆیەکی زامدار، ئێستا لە کوردستاندا دەیان زانکۆی سەردەمیانەمان هەن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە و بەردەوام لە خەمی سڕینەوەی کاریگەرییە نەرێنییە ئابووری و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و فەرهەنگییەکانی ئەو کارەساتە نەخوازراوانەیە کە دەیان ساڵ لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکان لە دژی کوردستان و کوردستانییان ئەنجام دراون و کاری بەردەوام دەکات بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان و پێشخستنی کۆمەڵگاکەی لە هەموو ئەو بوارانەدا.

لەم یادەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی ١٩٨٢ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
23/4/2019



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان