حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 APR 2024 14:13 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی دۆخی سیاسی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUE, 23 APR 2019 22:19 | KRG Cabinet

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز ویلیام ڕۆبۆك جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌وه‌‌ و دوا پێشهاته‌كان، تاوتوێ کران.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئەمرۆ سێشەممە 23/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش تیایدا به‌شدار بوون، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامیی ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئه‌منیدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر  و توندوتیژی، باس كران.

تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه‌، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ عێراق، دۆخی ئێستای سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان