له برووسكه‌یه‌كدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی له كاتى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تیدا نیگه‌ران و خه‌مبارى كردم.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانى ده‌كه‌م و له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ده‌ستدانى پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان و ئازاى وه‌ك عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر، خه‌ساره‌تێكه به ئاسانى پڕ نابێته‌وه. یادى ئه‌و له‌نێو پێشمه‌رگه و هاوخه‌باتان و هه‌مووماندا بۆ هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
خواى مه‌زن به به هه‌شتى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
13/5/2019