به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له جیهان بە سەرۆكایەتیی قەداسەتی پاتریارك مار گورگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان، پیرۆزباییی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه نوێكه‌یان له دیاناى سه‌ر به قه‌زاى سۆران لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان خواست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمی كوردستان شانازی به كولتووری پێكه‌وه‌ژیانه‌وه ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن، نه‌هێڵن.
كۆبوونه‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و ژمارەیەك لە وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و مەترانەكانی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانه‌وه ئاماده‌ى بوون، تیایدا شاندی میوان سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ پشتگیری‌یان له كار و چالاكییه‌كانیان و حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ئاواره‌كان بێ جیاوازی، دووپاتیشیان كرده‌وه كه برایه‌تی و ته‌بایی و كولتووری یه‌كترقبووڵكردن له هه‌رێمی كوردستان بۆته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی و جێگه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كورته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ى بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست ئه‌من و ئاسایش بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه و ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ هاوكاریكردنیان و به‌رده‌وامیی پشتگیریى هه‌رێمی كوردستانی بۆ كه‌نیسه‌كه‌یان و هه‌موو كه‌نیسه‌كانی دیكه و ئایین و ئاینزاكان دووپات كرده‌وه.