حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 24 APR 2019 19:26 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی دۆخی سیاسی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

4/23/2019 10:19:05 PM

ه‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامیی ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا باس كران.

 


په‌یامی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا

4/23/2019 8:48:44 PM

"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە و بەردەوام لە خەمی سڕینەوەی کاریگەرییە نەرێنییە ئابووری و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و فەرهەنگییەکانی ئەو کارەساتە نەخوازراوانەیە کە دەیان ساڵ لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکان لە دژی کوردستان و کوردستانییان ئەنجام دراون..."


نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی دۆخی سیاسی تاوتوێ ده‌كه‌ن

4/23/2019 10:08:06 AM

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا خاتوو د. ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا دۆخی ئاواره‌كانی عێراقیان له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌‌.


قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی باسی چۆنیەتیی ڕێگریکردن لەسەرھەڵدانەوەی داعش دەکەن

4/23/2019 10:06:53 AM

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی ڕوونی كردەوە كە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكە هێشتا ماوە و بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم پێشهاتەش پێویست دەكات سیاسەت و حوكمڕانی لەو ناوچەی کە مەترسیی سەرھەڵدانەوەی داعشیان لێ دەکرێت، بەجۆرێك گۆڕانكاریی تێدا بكرێت گونجاو بێت لەگەڵ ویست و بۆچونی ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە.

 


قوباد تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد

4/23/2019 10:05:05 AM

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ ٢٣ی نیسانی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکان بە هەماهەنگی و تەوافوق پەسند بکرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە.

 


نێچیرڤان بارزانى: زمان و کولتوور، گه‌لى كوردیان پاراستووه‌

4/22/2019 1:53:24 PM

 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ مامۆستا كه‌لیموڵڵاى ته‌وه‌حودی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌لایه‌ن ئـەکادیمیای کوردییه‌وه‌ ڕێكخرا بوو.


قوباد تاڵەبانی: كاتێكی سەختمان تێپەڕاندو ئاماژەكانیش بەرەو باشترن

4/22/2019 1:31:56 PM

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری كوردییەوە سڵاوی تایبەتی بۆ میدیاكاران و دەزگاكانیان نارد و یادی "شەهیدانی قەڵەم"ی بەرز ڕاگرت كە لەمیانەی ئەنجامدانی كاری راگەیاندن و بەهۆی پیشەكانیانەوە گیانیان لەدەست داوە یان ئەوانەی دووچاری زیانی گیانی هاتوون و برینداربوون و گوتی "لەم رۆژەدا سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دائەنەوێنین".

 


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جه‌ژنى قیامه‌ پیرۆز ده‌كات

4/21/2019 9:00:38 AM

جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێ بێت له‌ ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و سه‌رتاسه‌رى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.

 


ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەربارەی لێدوانی پەرلەمانتاری بەغداد ڕێبوار كەریم لەگەڵ دەنگی ئەمریكا

4/19/2019 10:49:51 PM

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دات ده‌رباره‌ی لێدوانی په‌رله‌مانتار ڕیبوار که‌ریم ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان. 

 


قوباد تاڵەبانی: جگە لە ڕێککەوتن، هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەمدا نییە

4/18/2019 3:49:22 PM

به‌ڕێزیان باسی لەوەش کرد كه‌ یەکێک لە جوانییەکانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ کردنەوەی دەرگای ڕەخنە و بەخۆداچوونەوەیە کە پێویستە ئەم تایبەتمەندییە لە کایەی کولتووری و ڕۆشنبیرییەوە بگوازرێتەوە بۆ سیاسەت و حکومڕانی و ستایشی پەرەپێدانی کولتووری ڕەخنەگرتن و کرانەوەی بەرپرسیارانەی کرد کە ئامانج لێی بنیاتنان و چاکسازی بێت.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next