حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 23 NOV 2017 21:44 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان، پاراستنی یه‌كڕیزی و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

11/21/2017 5:53:32 PM

شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، گرنگیى تهبایى و یه‌كڕیزیی نێوخۆیی بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغهكه و گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چارهسهركردنى كێشهكان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، دووپات دهكهنهوه.


نێچیرڤان بارزانى: به‌ یه‌كڕیزى، ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێده‌په‌ڕێنین

11/20/2017 7:24:17 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/11/2017 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ی‌ كرد.

 


حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقدا بكرێت

11/20/2017 7:05:12 PM

سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باسى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و نامانه كرد كه له به‌ڕێزان سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌رهوه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه پێى گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عیراق.


نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه‌ پێگه‌یشت

11/16/2017 4:34:22 PM

"ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ مه‌یدانییه‌كانمان ڕوانیوه‌، ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردووش كارى له‌پێشینه‌مان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ڕێگرى له‌ توندوتیژى بكرێت له‌ هه‌ر لایه‌نه‌كه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌و هه‌وڵانه‌مان كردووه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دراون، وه‌ك ڕێكاره‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكان. یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌رده‌وامیشه‌ له‌ چاودێریكردنى دۆخه‌كه‌ و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش ده‌كات".


نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشت

11/15/2017 4:15:56 PM

به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیریى خۆى بۆ دیالۆگێكى سیاسى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ر‌بڕى.


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی حكوومه‌ت ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

11/14/2017 5:21:44 PM

"له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆماندا گه‌یشتن به‌وه‌ی كه‌ به‌ دوو شێوه‌ كار ده‌كه‌ین. یه‌كه‌میان،‌ بودجه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌م سنووره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌و كێشانه‌ی دروست ده‌بن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. دووه‌میشان،‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانمان ڕاسپاردووه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن"


نێچیرڤان بارزانى: حكوومه‌تى عیراق پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ڕه‌فتار ده‌كات

11/13/2017 7:39:18 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو.

 


حكوومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له‌ دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌كاته‌وه‌

11/13/2017 5:28:14 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو له‌ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، تیمێكى به‌په‌له‌یشى دروست كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بنه‌مای دیالۆگ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

11/13/2017 2:51:44 PM

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز بلیكوا خۆشحاڵیی خۆى به‌ دووه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا.


نێچیرڤان بارزانى نامەیەکى لە سه‌رۆك ماکرۆنه‌وه‌ پێگەیشت

11/9/2017 3:53:29 PM

له‌ نامه‌كه‌یدا سەرۆک ماكرۆن ستایشى ڕۆڵى سەرۆک مه‌سعوود بارزانى دەکات و ڕۆڵى جه‌نابیان به‌ مێژوویى لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان و دروستکردنی عێراقی نوێدا ده‌نرخێنێت، هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانین بۆ ڕۆڵى تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانی لە دژی داعش دووپات ده‌كاته‌وه‌ کە لەژێر فەرماندەییی جه‌نابیاندا پێشمەرگە بەشدارییەکی یەکلاکەرەوەیان هەبوو.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next