حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 16 JAN 2018 15:55 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ڕێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به سەرۆک وەزیران‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

1/16/2018 2:48:42 PM

به‌ڕێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ بنیاتنه‌رانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به‌ ڕێگه‌چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له‌ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ك، جه‌ختى له‌سه‌ر بایەخى هاوکارى و هەماهەنگیى  زیاتری هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئەمەریکا كرده‌وه‌.

 


به‌ریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

1/15/2018 10:29:09 PM

له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوا پێشهاته‌كان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا، به‌تایبه‌تی گفتوگۆی ئه‌و شاندانه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال له‌ به‌غدا و هه‌ولێر. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیا كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گشت پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

 


پاپا فره‌نسیس پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد

1/12/2018 10:07:58 PM

له‌ كۆبوونه‌یه‌كى دووقۆڵیدا قه‌داسه‌تى پاپا سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى كرد و خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ میواندارییان له‌ ئاواره‌كان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى كریستیانه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دواتر ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون.

 


نێچیرڤان بارزانی: هێنانی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ زیاتر شه‌فافكردنی پرۆسه‌ی نه‌وت و غازه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

1/8/2018 10:24:53 PM

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له‌ وته‌یه‌كدا گوتی "ئه‌مڕۆ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی وردبینی له‌ پرۆسه‌ی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ وردبینی له‌ كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.


دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیی داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز ده‌خاته‌ ڕوو

1/8/2018 10:18:21 PM

سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین سه‌ردانی شاندێكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌ به‌غدا ده‌كات و هیوای خواست حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ڵێنی ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، هه‌موو ئاماده‌ییی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌وه‌ نیشان دا.

 


بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

1/4/2018 10:10:54 PM

له‌ دیدارێكی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و دۆگلاس سیلیمان، هه‌ردوولا به‌ پێویستیان زانی‌ ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه‌، زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت تاكو زه‌مینه‌ بۆ دیالۆگێكی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق بڕه‌خسێنرێ.

 


نێچیرڤان بارزانى و كونسلى نوێى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

1/4/2018 1:33:36 PM

به‌ڕێز كونسلى نوێى توركیا، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به‌ دیداره‌كه‌، تیشكى خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر و جه‌ختى له‌ به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان، یه‌كڕیزی و ته‌بایی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

12/28/2017 8:26:19 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ گه‌لی توركمان وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازن، هه‌میشه‌ش له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی وڵاتدا جێده‌ستیان دیار بووه. یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ توركمانه‌كانیشی دووپات كرده‌وه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك پاڵپشت بن بۆ یه‌كڕیزیی سه‌رتاسه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.


نێچیرڤان بارزانی: له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، داوای دانوستانێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین

12/28/2017 8:21:01 PM

له‌ سه‌ره‌تادا به‌ڕێزیان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا گوتی "به ‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان و عێراق و گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارم ساڵی ئاینده‌، ساڵی خۆشی بێت بۆ گه‌لانی عێراق و به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردستان كه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و هیوادارم کە به‌ر به‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ ده‌چین، بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵی خۆشی بێت".

 


له‌ ساڵى تازه‌دا، دابینكردنى مووچه‌ كارى پێشینه‌ى حكوومه‌ت ده‌بێت

12/28/2017 5:39:20 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى هاتنى ساڵى تازه‌ى له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و گه‌لانى جیهان كرد و هیواى ساڵێكى به‌خته‌وه‌ر و پڕ له‌ ئاشتى ئارامى بۆ خواستن. ئینجا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقى تاوتوێ كرد و تیشك خرایه‌ سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا.



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next