حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 25 MAY 2018 06:02 Erbil, GMT +3

چاڵاکیەکان




نێچیرڤان بارزانی: نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ نه‌مێنێت

3/28/2018 7:40:28 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ مووچه‌ و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی‌ خسته ‌ڕوو.


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سیستمى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى له‌ به‌رژوه‌ندیى مووچه‌خۆراندا په‌سه‌ند كرد

3/28/2018 7:11:15 PM

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چین پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

3/15/2018 5:36:19 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ویچینگ سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی‌ هه‌رێمی كوردستانی له‌ دژی تیرۆر به‌رز نرخاند و پشتگیری بۆ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر بكرێن. 


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆی به‌ریتانیا به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه

3/14/2018 10:43:31 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ له‌ ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.

 


نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستخۆشی له یه‌كهه‌ڵوێستیى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌كه‌م‌

3/4/2018 5:34:51 PM

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بێ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كرد.

 


نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

2/4/2018 2:57:52 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به‌ گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵدا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی.


نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

1/29/2018 3:04:23 PM

له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سولیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ‌دووپات كرده‌وه‌.

 


پانۆرامای كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس

1/26/2018 8:35:09 PM

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای هه‌رێم كه‌ له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی تر پێكهاتبوو، گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی داڤۆس له‌ سویسرا.

 


نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی شاندی ژاپۆن له‌ داڤۆس كۆبوونه‌وه‌

1/26/2018 7:40:21 PM

هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرد. هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان به‌رز نرخێنرا.

 


نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ داڤۆس به‌ ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات

1/25/2018 9:25:31 PM

بارزانی: كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی داڤۆس و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و دوای ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا. له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا كه‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ بوون باسی ئه‌و كارانه‌مان كرد كه‌ تا ئێستا ئه‌نجام دراون.



previous 1 2 3 4 5 6 next