باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
4/2/2018 9:35:50 PM
له بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌ره‌خۆشى لە نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
4/2/2018 7:00:24 PM
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز چاوش‌ئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
عه‌بادى سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
4/2/2018 2:23:54 PM
له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدرال، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى. به‌ڕێز عه‌بادى، هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت.
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش جه‌خت له دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
3/29/2018 5:38:02 PM
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای دیالۆگێكی جددیترى به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خواست، ئاماده‌ییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه
3/28/2018 10:06:47 PM
شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌ربڕی و به پێوستیان زانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش بكه‌ن كه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه.
نێچیرڤان بارزانی: نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌مێنێت
3/28/2018 7:40:28 PM
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خسته ڕوو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سیستمى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى له به‌رژوه‌ندیى مووچه‌خۆراندا په‌سه‌ند كرد
3/28/2018 7:11:15 PM
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی به‌ریتانی، داكۆكى له هاریكاریى دوولایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه
3/27/2018 11:03:38 PM
شاندی میوان سه‌ركه‌وتن و قوربانییه‌كانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیاى له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشیان له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیانیان دووپات كرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
3/25/2018 4:04:48 PM
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ختیى دۆخى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان تێده‌گات و سوپاسى خۆڕ‌اگرى و دانبه‌خۆداگرتنیان ده‌كات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا جه‌ژنى نه‌ورۆز له نێچیرڤان بارزانى پیرۆز ده‌كات
3/24/2018 2:44:55 PM
له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز له به‌ڕێز بارزانى ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین.