حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 17 DEC 2017 03:24 Erbil, GMT +3

هەواڵەکان




نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چیك ڕه‌وشی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

12/14/2017 7:22:16 PM

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ڤیتشال مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته ‌ڕوو كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخ و قه‌یرانه‌كانى ئێستا ببێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان بكات.


جڤاتا وه‌زیران جه‌ژنا ڕۆژى یێن ئێزى ل ئێزدییان پیرۆز دكه‌ت

12/14/2017 4:36:07 PM

جه‌ژنا ڕۆژى یێن ئێزى ل خوشك برایێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جیهانێ بن پیرۆز دكه‌ین، هیڤیدارین جه‌ژنه‌كا ئارام ده‌رباز بكه‌ن. د ڤێ جه‌ژنێدا ئه‌م جاره‌كا دى هه‌مى وان خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدى ب بیر تینین، یێن كو وه‌كى هه‌مى پێكهاتێن دى یێن نه‌ته‌وه‌یى و ئۆلى ل كوردستانێ، ژ ئه‌نجاما تاوان و كارێن تیرۆرستى، بوونه‌ قوربانى.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عیراق په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن

12/13/2017 9:18:57 PM

ه‌ڕێز باسكوینۆ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌یى و هاوكارییه‌كى خۆى دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕێز و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی كه‌ وێڕاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌خت، له‌ هه‌وڵى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه‌.


شاندی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كلدان، سریان، ئاشوور و ئه‌رمه‌ن كۆده‌بێته‌وه‌

12/13/2017 7:21:03 PM

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كسانیی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ مافه‌كانیاندا، هه‌ڵوه‌سته‌كردنی جددیتری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دابینكردن و به‌رگریكرن له‌و مافانه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور و بوونی ڕۆڵیان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، دووپات كرایه‌وه‌.


سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان دۆخى داراییان تاوتوێ كرد

12/13/2017 7:08:54 PM

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى لیژنه هاوتاكانیان له په‌رله‌مانى فیدراڵ بكه‌ن بۆ هه‌وڵدان تاكو پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018 كه پشكى هه‌رێمى كوردستانى كه‌مكردۆته‌وه، تێپه‌ڕ نه‌بێت.


تێرێزا مه‌ى، پشتگیریى به‌ریتانیا بۆ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌

12/12/2017 4:59:06 PM

سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، وێڕاى پشتگیرى له‌ به‌ره‌وپێشچوون و پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ پێشتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یبووه‌، خواستى به‌ریتانیاشى بۆ به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ په‌یوندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، هه‌روه‌ها به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى له‌نده‌ن كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ تاوتوێ بكه‌ن.


نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌ندیی مرۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان باشتر سوودی لێ وه‌ربگیرێت

12/12/2017 1:34:53 PM

 به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ دونیاى ئه‌مڕۆدا  په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان گرنگن بۆ گۆڕانكارى و پێشكه‌وتن له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ر و جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانی حوكمڕانى و كارگێڕیدا، چونكه‌ گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى ڕیشه‌یی هه‌ر له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.


نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

12/11/2017 5:00:42 PM

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان، باس كران. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نان، جه‌ختی له‌ پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جددی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌ و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داهات و خه‌رجییه‌كانى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو تاوتوێ ده‌كات

12/11/2017 4:43:15 PM

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو گه‌لى عێراق و هێزه‌ چه‌كداره‌ عێراقییه‌كان كرد. هه‌روه‌ها سوپاسى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش كرد كه‌ به‌بێ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌وان، ئه‌سته‌م بوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ به‌ده‌ست بێن. 


قوباد تاڵەبانی: دەستەی دەستپاکی سەرە ڕمی دژی گەندەڵییە

12/10/2017 7:35:00 PM

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی دەستەی دەستپاکی کرد و رایگەیاند پێشتر نەتوانراوە وەک پێویست ھاوکاری ئەم دەستەیە بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی بکرێت، بەڵام ئێستا له‌هه‌وڵی جدی داین بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان و پێویسته‌ كۆتایی به‌ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.  

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next