ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هه‌ولێر له‌و ڕێككه‌وتنه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه كه له نێوان شاندێكی سوپای عیراق و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا ئه‌نجامدراوه.
لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هیچ ڕێككه‌وتنێك له نێوانمادا واژۆ نه‌كراوه، ته‌نیا ڕه‌شنووسێكی ڕێككه‌وتن له‌لایه‌ن شاندی سه‌ربازیی حكوومه‌تی عیراقه‌وه پێشكه‌ش كراوه و له ڕۆژی دواتری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو شاندی حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانیشدا، ڕه‌شنوسێكی جیا له‌وه‌ی یه‌كه‌م كه شاندی سه‌ربازی پێشكه‌شی كردبوو، نێردراوه و وه‌ڵامیشمان بۆ هه‌ردوو ڕه‌شنووسه‌كه هه‌بووه. ئێمه چه‌ند جارێك ئاماده‌یی خۆمان بۆ دانوستان له‌گه‌ل حكوومه‌تی فیدرال له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان داوه، به‌ڵام هه‌موو جارێك وه‌ڵامی به‌غدا نه‌رێنی بووه.
ئاراسته‌كردنی ڕه‌وشی ئێستا بۆ شه‌ر، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ عیراقییه‌كان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به مافه‌كانمان هه‌روه‌ك له ده‌ستووری عیراقی‌دا هاتووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاشتین و بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گشتیش، داوای گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌ر و ڕاشكاوانه ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پاشه‌ڕۆژێكی پارێزراو بۆ نه‌وه‌كانی گه‌لی عیراق. داوا له مه‌رجه‌عه گه‌وره‌كان و ته‌واوی پارته عیراقییه‌كان و ڕێكخراوه سڤیله‌كان و هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین كه باوه‌ڕیان به ده‌ستوور و ئاسایش و ئاشتی هه‌یه، دژی هه‌موو هه‌وڵێك بوه‌ستنه‌وه كه ده‌بنه هۆی دروستكرنی فیتنه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب، ڕێگری له‌وه‌ش بكه‌ن به توندوتیژی و شه‌ڕ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
1/11/2017