به‌ڕێز بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه كه به‌ریتانیاش به هه‌مان ئاراسته له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/11/2017 له دیدارێكدا به‌ڕێز جۆن ویڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق نامه‌كه‌ى گه‌یاند كه تیایدا به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دووپاتى كردۆته‌وه هه‌وڵێكی جددی له ئارادایه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پشتگیریى به‌ریتانیایشى بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز ویڵس باسی دوا دیداره‌كانی له عیراق و دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدای كرد و تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆیه‌وه به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، داوای له دۆستانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.
\