له په‌یامێكدا كه به ڕێگه‌ی كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه‌یان ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به‌ڕێز وانگ یی هو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین جه‌خت له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و په‌ككین ده‌كاته‌وه و هیوای خواستووه هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ئارامییه‌ى به‌م دواییه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه بپارێزرێت، دوور له گرژی به ڕێگه‌ی دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و مافی هه‌موو پێكهاته‌كان گارانتی بكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز تان بانگلین كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا باس له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا و به‌ڕێز بانگلین، جیا له گه‌یاندنی په‌یامی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و بهغدایشى به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی چینی كرد كه به باشترین شێوه هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و په‌ككین په‌ره‌پێبدات و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ چین هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێناندا.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده بووه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ن گرژییه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن.