له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: "پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدرال و دیموكراتدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراقى 2005. هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هان ده‌ده‌ین دیالۆگ بكه‌ن و له‌نێو خۆیاندا هاوكار بن".
به‌ڕێز پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا له نامه‌كه‌یدا كه ڕۆژى 27/12/2017 ئاراسته‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئیتالیا به‌بایه‌خه‌وه له دۆخى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر ڕازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له ڕووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ ڕزگاركردنى دوایین ئه‌و شاره‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو".
به‌ڕێز جێنتیلۆنى هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: "سه‌قامگیریى ناوچه ئازادكراوه‌كان فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان و پێشگیرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر. ئیتالیا كه ڕاهێنان به هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌مێنته‌وه.