حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 04:56 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

دزەیی: پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئـەرێنیی بەغدا دەکەین

TUE, 2 JAN 2018 15:13 | KRG Cabinet

ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له چه‌ند ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لێدوانى چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى له‌مباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كات.


به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا دووپاتى له هه‌ڵوێستى خۆى كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق له حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ست به گفتوگۆ بكات. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا خۆش بكات.

وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه‌، وه‌ك سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان.

به‌ڕێز دزه‌یى ده‌رباره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران گوتى: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م هه‌نگاوه خۆشحاڵه و به پێزانینه‌وه پێشوازى لێده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆ بكات و به‌پێى ئه‌و میكانیزمانه‌ى ده‌ستوورى عێراق دیارى كردوون، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى هاوبه‌ش كه له به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولادا بێت.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان