حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 11:16 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیگه‌رانیى خۆى له‌ په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌ربڕى

SUN, 4 MAR 2018 17:15 | KRG Cabinet

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/3/2017 به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018ى عێراقى تاوتوێ كرد كه‌ وێڕاى هه‌موو تێبینییه‌كان، به‌ بێ به‌شداریى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عێراق، تێپه‌ڕێنرا و په‌سه‌ند كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نێگه‌رانیى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى له‌ تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ تێپه‌ڕاندنى یاساكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ پێشێلكردنێكى ئاشكراى بنه‌ماى هاوبه‌شى و ته‌وافقه‌ كه‌ عێراقى تازه‌ى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس و پێزانین و ده‌ستخۆشى له‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق كرد كه‌ له‌ پرسى یاساى بودجه‌ى عێراقدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوون و پشتگیرییان له‌و‌ یه‌كێتى و یه‌كڕیزییه كرد، هه‌روه‌ها بڕیارى دا ڕۆژانى داهاتوو به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكرنى ئه‌و پرسه‌ كۆببنه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وێڕاى هه‌موو كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانیش، هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هیواى خواست ئه‌و گفتوگۆیه‌ى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقدا هه‌یه‌ بگاته‌ ئه‌نجام و له‌ به‌رژوه‌ندیى هه‌موواندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.